نرخی نەوت رێژەیەك بەرزبوەوە
08:53 - 01/12/2022
78 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەچەند رۆژی رابردودا، دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆوه‌بینی بوو، بەڵام سێ رۆژە رووی لە هەڵکشانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 86 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە 80 دۆلار و 53 سەنتە.
له 8ی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.