250 ئابوری

ئه‌مڕۆش دۆلار به‌م نرخه‌ به‌رزه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت

08:54 - 26/11/2022

زەمەن_ئابوری

نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار به‌ به‌رزی مایه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی "زه‌مه‌ن" له‌ بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 148هه‌زار و850 دینارە بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 149 هه‌زار و 250 دیناره‌‌.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)
 100 دۆلار به‌ 148 هەزار و 850  دیناره‌.
100  پاوه‌ن بە 179 هەزار دیناره.
 100 یۆرۆ به‌ 154 هه‌زار دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 8 هه‌زارو 150 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 4 هه‌زارو 200 دیناره‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن