184 کوردستان

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: رۆژی شەممە خۆپیشاندان و رێپێوان دەكەین

04:27 - 24/11/2022

زەمەن_سلێمانى


مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سلێمانى رایانگەیاند، رۆژی شەممە خۆپیشاندان و رێپێوان دەكەن و بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن دەكەن.


ئەنجومەنى مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، حكومەت دەیەوێت پلەبەرزكردنەوەی مەرجدار دەستپێبكەنەوە، چەندین موچەی پاشەكەوت و لێبڕینی فەرمانبەران كەوتووەتە لای حكومەت.

ئاماژەى شیان بەوەکرد کە بێدەنگی زیاتر ستەمی زیاتری بەدوادا دێت و ئەوان رۆژی شەممە خۆپیشاندان و رێپێوان دەكەن و بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن دەكەن.

لە دواین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیراندا دەسەڵاتی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران بە ئەنجومەنی ڕاژە سپێردرا، ئەنجومەنەکەش بڕیاریدا هاوشێوەی ڕابردوو کە فەرمانبەر لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا پلەی بەرز دەکرایەوە، پلەی بەرز نەکرێتەوە.

بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی ڕاژە لەڕێگەی لیژنەیەکەوە دەبێت، فەرمانبەران و مامۆستایان ئەو کارە بە زەوتکردنی مافی یاسایی فەرمانبەر بۆ پلەبەرزکردنەوە ناودەبەن و دەڵێن "بەپێی ئەو بڕیارە بێت، میزاجی شەخسی ڕۆڵی لە بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران دەبێت".

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن