بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:35 - 23/11/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 23-11-2021 یان بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەڵدەسیت بە ئەنجامدانی کارێکی هاوبەش لەگەڵ هاوڕێکانت، پەیوەندییەکانت فراوان دەبێت و سەرکەوتوو دەبیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
لە شوێنی کارەکەت پلەت بەرزدەبێتەوە و هەنگاوێک بەرەو پێشەوە دەنێیت، خۆشەویستەکەت پشتگوێی خستوویت و بێزاری کردوویت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبیستیت و ئەو ئامانجەی هەوڵت بۆیاوە دێتە دی، بیر لە هەندێک شتی لاوەکی مەکەرەوە لە ئاست خۆشەویستەکەت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
سەرکێشی زۆر ئەنجامدەدەیت ئاگاداربە بەهۆیەوە کەس هەڵت نەخەڵەتێنێت، دەبێت بڕیار بدەیت لەبارەی خۆشەویستەکەتەوە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
خێزانەکەت پڕاوپڕە لە کێشە و نازانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەیت، هاوژینەکەت کەسێکی توڕەیەو ناتوانێت کۆنتڕۆڵی خۆی بکات.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
پەڕەیەکی نوێ لە ژیانت هەڵدەدەیتەوە، سەرەتاکەی قورسە بەڵام دواتر ئاسان دەبێت، هەوڵبدە گرنگی بە وەرزش کردن بدەیت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
ئەگەر بە کارەکەت ڕازی نیت هەوڵبدە شوێنەکەت بگۆڕیت، بەهەڵسوکەوتی هاوژینەکەت توڕەیت و پێویسە هاوکاری بکەیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
خۆت هەڵمەقورتێنە کاروباری هیچ کەسێک، بێدەنگی هەڵبژێرە، بیرو بۆچوونەکانت بۆ خۆشەویستەکەت دەربخە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەلی گەشتکردن دێتە بەردەمت و بەوهۆیەوە کارەکانت دوادەخەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باشبووە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
خۆت کۆبکەرەوەو کارەکانت لەوە زیاتر پشتگوێمەخە، گرنگی بەخۆشەویستەکەت بدەو کاتی بۆ دابین بکە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
متمانە بەهەموو کەسێک مەکە و بەهۆی پەیوەندییە بەربڵاوەکانت تووشی گرفتێکی گەورە دەبیت و دەرچوون لێی ئەستەمە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەواڵێکی ناخۆش دەبیستیت، کەسێکی خۆپەرست مەبە و پەیوەندیت لەگەڵ دەوروبەرەکەت باش بکە، گرنگی بە خێزانەکەت بدە.