مشتومڕاویترین مۆندیال ده‌ستپێده‌كات
05:37 - 20/11/2022
"زەمەن"
دوای 12 ساڵ پرسیار و ڕەخنە و قسە و باس،
دواجار مۆندیالی فیفا لە قەتەر ئه‌مڕۆ یەکشەممە دەستیپێكرد.
ئەمە یەکەم خولی پێشبڕکێیە کە لە وڵاتێکی موسڵمان
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دیاریكردنی قه‌ته‌ر وه‌ك
میوانداری پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه كۆمه‌ڵێك مشت‌ومڕ دروستبوون.
قەتەر لە یاریی یەکەمی یارییەکەدا ڕووبەڕووی ئیکوادۆر
دەبێتەوە، ڕۆژی دواتر له هه‌مان كۆمه‌ڵه یاری ئینگلتەرا و ئێران به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئاهه‌نگی ده‌ستپێكی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه به ئایه‌تی "يا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا" ده‌ستیپێكرد.
هەروەها ئەم پاڵەوانێتییە مشتومڕاویترین پاڵەوانێتی
لە مێژووی پێشبڕکێکە داده‌نرێت، بەو پێیەی چەند بابەتێک مشتومڕیان دروستكرد زۆرێکیان
په‌یوه‌ندیان به وه‌رزشه‌وه نه‌بوو، ئه‌مه‌ش جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا داوا
لە یاریزانانی نێو پێشبڕکێکە بکات "ته‌نها تەرکیزیان لەسەر تۆپی پێ بێت".
".
قەتەر لە ساڵی 2010 مافی میوانداری پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ی
له کۆریای باشوور، ژاپۆن، ئوسترالیا و ئەمریکا برده‌وه، ئەوە لە کاتێکدا بوو کە تۆمەتەکانی
گەندەڵی درانه پاڵ پرۆسەی هەڵبژاردنه‌كه، کە قەتەر ساڵانێکە ڕەتیدەکاتەوە.
یه‌كێكی دیكه له پرسه‌كان، گیانله‌ده‌ستدانی
كرێكارانه، دوای ئەوەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە ئاماژەی
بە گیانلەدەستدانی شەش هەزار و 500 کرێکاری بیانی کرد لە کاتی دروستکردنی یاریگا و
دامەزراوە وەرزشییەکان لە قەتەر.ئەو ئامارە لەسەر بنەمای ئەو ئامارانەی کە باڵیۆزخانەی
وڵاتانی زێدی کرێکاران لە قەتەر پێشکەشیان کردووە.
لای خۆیەوە دۆحە، جه‌ختیكرده‌وه ئەم تۆمەتانە
چەواشەکارانەن و ڕایگەیاند: هەموو مردنە تۆمارکراوەکانی ئەو کەسانە نین کە کار لەسەر
پڕۆژەکانی پەیوەست بە مۆندیال دەکەن.
هەروەها قەیرانی هاوڕه‌گه‌زخوازا "کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی" هەیە، بەو پێیەی قەتەر پەیڕەوی لە یاسای
ئیسلامی دەکات کە هاوڕەگەزبازی قەدەغە دەکات. ئه‌مه نیگه‌رانی لای ئه‌و
رێكخراوانه دروستكردووه كه پشتیوانی هاوڕه‌گه‌زخوازیی ده‌كه‌ن.
ڕێکخراوەکان، داوایان لە
باڕەکان و شوێنە گشتیەکان کردووە بایکۆتی یارییەکانی مۆندیال بکەن و یارییەکان
پیشان نەدەن.
هەروەها
ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە ڕایانگەیاند، تەنها دوو ڕۆژ پێش دەستپێکردنی
پاڵەوانێتییەکە، فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لەو هەشت یاریگایەی تۆپی پێدا
قەدەغە دەکەن کە یارییەکانی مۆندیالی 2022یان تێدا ده‌كرێت. بەڵام هەندێک شوێن هەن
کە دیاریکراون بۆ فرۆشتنی مەی بە هاندەرانی تۆپی پێ.
سێپ پلات، سەرۆکی پێشووی فیفا و ئەو کەسەی لە
ساڵی 2010 خەڵاتی پاڵەوانێتییەکەی بە قەتەر ڕاگەیاند، هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، بڕیارەکە
"هەڵە" بووە.
بەڵام ڕۆژێک پێش پاڵەوانێتییەکە، جیانی ئینفانتینۆ،
سەرۆکی فیفا، به‌رگری له قته‌ر كرد و لە بواری مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژئاوای بە "دووڕوو"
تۆمەتبار کرد.
ئینفانتینۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دۆحە
قسەی کرد و بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک قسەی کرد بۆ بەرگریکردن لە قەتەر و پاڵەوانێتییەکە.
قەتەر کە ژمارەی دانیشتووانی کەمتر لە سێ ملیۆن
کەسە، پێشبینی دەکات زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س به‌هۆی مۆندیاله‌وه
سه‌ردانی بكه‌م.