فراكسیۆنی گۆڕان داوادهكات رۆژێك تایبهتبكرێت بهماتهمی گشتی لهسهرتاسهری ههرێم
01:15 - 18/11/2022
زهمهن - سلێمانی
فراكسیۆنی بزوتنهوهی گۆڕان پهیامێكی هاوخهمی بڵاوكردهوهو داوادهكات رۆژێک
تایبەت بکرێت بە گێڕانی ماتەمی گشتی لە سەر
ئاستی هەرێمی كوردستان.
راگهیهنراوهكهی فراكسیۆنی گۆڕان بە ئەرکی پەرلەمانی دهزانێت كه " لیژنەی تایبەتمەند
راسپێرێت کە بە دواداچون ئەنجام بدات لە هۆکارەکانی ئەو کارەساتە و لەگەڵ وەزارەتە
تایبەتمەندەکان کاربکات بۆ رێگرتن لە دوبارە بونەوەی ڕوداوی هاوشێوەو دڵتەزێن و لایەنە
پەیوەندیدارەکان بانگهێشتی پەرلەمان بکات".
دهقی راگهیهنراوهكه:
پرسەنامەی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
دوێنێ ئێوارە ڕوداوێکی کارەساتبار و جەرگبڕ بە هۆی چاککردن و دەستکاری کردنی سیستمی غاز لە گەڕەکیکی شاری سلێمانی روویدا ، بە هۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی
بوونە قوربانی کە ئەندامانی بەڕێزی خێزانێکی دیاری کۆمەڵایەتی بوون ، ئێمە لە فراکسیۆنی گۆڕان خۆمان بە هاوبەشی ئەو
خەمە دەزانین و دڵمان لەگەڵ ئازارەکان و خەمی کوردستان و شاری سلێمانی دایە ، داواکارین خوای گەورە لە کۆچکردوان خۆشبێت و
شیفای بریندارەکان بدات .
بە ئەرکی پەرلەمانی دەزانین کە لیژنەی تایبەتمەند راسپێرێت کە بە دواداچون
ئەنجام بدات لە هۆکارەکانی ئەو کارەساتە و لەگەڵ وەزارەتە تایبەتمەندەکان کاربکات
بۆ رێگرتن لە دوبارە بونەوەی ڕوداوی هاوشێوەو دڵتەزێن و لایەنە پەیوەندیدارەکان
بانگهێشتی پەرلەمان بکات ، هەروەها رۆژێک
تایبەت بکرێت بە گێڕانی ماتەمی گشتی لە سەر
ئاستی هەرێم .
فراکسیۆنی گۆڕان
١٨/١١/٢٠٢٢