بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
08:20 - 13/11/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 13-11-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
دەتەوێت هەموو شتێک بۆ خۆت بێت ئەمەش زیانت پێ دەگەیەنێت، هەڵسوکەوتی خۆشەویستەکەت گۆڕاوەو هۆکارەکەی تۆیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
هەندێک کات یەکێک لە هاوپیشەکانت گرفتت بۆ دروست دەکات بەڵام سەرکەوتوو نابێت، گرنگی بەخۆت بدەو دڵخۆشبە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
سوود لە هەڵەکانی ژیانت وەرگرە و لەلایەن هەندێک کەسەوە هاوکاری مادیی دەکرێیت، گرنگی بە دۆخی تەندروستیت بدە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
دوورکەوەرەوە لەو کەسانەی کە تووشی کێشەت دەکەن، با بەئاسوودەیی بژیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاشت دەبنەوەو دڵخۆش دەبن.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
گەشتێک ئەنجامدەدەیت و چاوت بە کەسوکارت دەکەوێت، ئەندامێکی خێزانەکەت پێویستی پێت هەیە و پشتگوێی مەخە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لە کێشەیەکی گەورەی ژیانت ڕزگارت دەبێت و فشاری دەروونیت نامێنێت، بڕیارێکی دروست دەدەیت لەبارەی خۆشەویستەکەتەوە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
باسی کارو پڕۆژەکانت بۆ هاوڕێکانت مەکە، کەسێکی گشتگیر مەبە لە ئاست خۆشەویستەکەت کراوە بە، خواردنی چەوری مەخۆ.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
کەسێکی جدیی و دڵسۆز بە لەئاست هاوپیشەکانت، بە لەسەرخۆیی و گفتوگۆ گرفتەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت چارەسەر بکە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
لە قەلەقی ڕزگارت دەبێتو ژیانی ئاسایی خۆت دەسپێدەکاتەوە، متمانە بەخۆشەویستەکەت بکە و هەلی دیکەی پێ بدە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
کارەکانت بەئاسایی بەڕێوەدەچێت،خۆشەویستەکەت ڕاستگۆ نیە لەگەڵت و خیانەتت لێدەکات، تەندرووستیت باش نیە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
دۆخت بەرەو ئاڵۆزبوون و خراپ دەچێت بەهۆی خراپی مامەڵەی خۆشەویستەکەتەوە، باشترە لێی دوورکەویتەوە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
واز لەبیرکرنەوەی خراپ بهێنە و ڕێگای ڕاست هەڵبژێرە، ئەکەر هەست بە ئارامی نەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، لێی دوورکەوەرەوە