" پاره‌ی كاره‌با چیه هه‌تا خەڵك توانای پێدانی پاره‌ی نه‌بێت! هه‌رزانترین نرخی كاره‌با له‌هه‌موو جیهاندا له هه‌رێمە"
09:51 - 31/10/2022
زەمەن – هەرێمی كوردستان
ئەندازیار ئومێد
ئەحمەد وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم، ڕایدەگەیەنێت" زیاتر له تریلیۆنێک و 261 ملیار دینار
وه‌زاره‌تی كاره‌با لای هاوبه‌شه‌كانیه‌تی، وەزارەتی کارەبا له‌ساڵی 2021 وه
دووساڵه سوودمه‌ند نه‌بووه له هیچ بڕه پاره‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه،
ته‌نها سه‌رچاوه‌ی دارایی وه‌زاره‌تی كاره‌با داهاتی خۆیه‌تی ئه‌ویش هه‌مووی نا،
به‌ڵكو 10% باقیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ بابه‌تی مووچه و
ئه‌وانه، بۆیه وه‌زاره‌تی كاره‌با ناچاره قه‌رزه‌كانی خۆی كۆبكاته‌وه و بۆئه‌وه‌ی
به‌رده‌وامی بدات به ئیداره‌دانی سیسته‌مه‌كه له‌ڕووی كارپێكردن و له‌ڕووی هونه‌ری
و جێبه‌جێكردنی كار و پرۆژه‌كان.
ئومێد ئەحمەد دەشڵێت" پاره‌ی كاره‌با چیه
هه‌تا هاوڵاتی توانای پێدانی پاره‌ی نه‌بێت! هه‌رزانترین نرخی كاره‌با له‌هه‌موو جیهاندا
له هه‌رێمی كوردستاندایه، كه له‌قۆناغی یه‌كه‌می كیلۆ وات ئه‌وه‌ری-کاتژمێری (kilowatt hour) بۆ ماڵان به دوو سه‌نته، ئێمه ده‌ستكاری
نرخمان نه‌كردووه نرخ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌سێک سه‌ری
مانگ پاره‌كه بدات له‌سه‌ره‌تاوه بۆخۆی ده‌چێت ده‌یدات هەربۆخۆیشی چاودێری ده‌كات
كه ده‌ستی پێوه بگرێت و سوودی لێ ببینێت خراپیه‌كه‌ی ئه‌وه چیه. "
سه‌باره‌ت به سیسته‌می
پریپه‌ید و سیسته‌می پۆست په‌ید، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند" ئه‌و دوو حاڵه‌ته
ڕه‌نگه تێكه‌ڵ كرابێت، له‌ڕاستیدا پریپه‌ید په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه، به‌ڵكو
پرپه‌ید سیسته‌مێكه وه‌كو ده‌زانرێت كه ئێمه ئه‌زموونێكمان هه‌یه له بابه‌تی
په‌یوه‌ندییه‌كان كه ساڵانێكه پیاده ده‌كرێت له هه‌موو جیهاندا وایه، بابه‌تی
پریپه‌ید دوو شته، یه‌كێكیان له‌م دوایانه‌دا پرۆژه‌یه‌كی ئه‌زموونی و نموونه‌یمان
جێبه‌جێكرد بۆئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌ک سنوردار بكه‌ین له‌ڕووی توانای وه‌رگرتنی كاره‌با
واته Limitation بكه‌ین،
دواتریش كردمانه 24 كاتژمێر تا جۆرێک له جێگیریی دروست بكه‌ین كه هاوبه‌شانی
كاره‌با بتوانن دابه‌شی ئامێره كاره‌باییه‌كانیان له 24 كاتژمێردا بكه‌ن كه
فشار كه‌متر ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر تۆڕی كاره‌با، وه دواتریش پریپه‌ید له‌ڕێگه‌ی پێوه‌ری
زیره‌كه‌وه‌یه ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه كه‌ئه‌مه بكات، ئێمه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه
جێبه‌جێمان كرد ده‌بێت تواناكان تاقی بكه‌ینه‌وه و بیخه‌ینه سیسته‌می كاره‌با و
خزمه‌تی هاوڵاتیان، حاڵه‌تی پرپه‌ید بۆ ئه‌وه كردمان ئه‌كه‌ر كه‌سێک بڕێكی زۆر
كاره‌با به‌كاربهێنێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگ بیدات و له كۆتایی مانگ بیدات هه‌مان
بڕه پاره ده‌دات له‌ڕووی دارایی نه هیچی زیاد كردووه و نه هیچی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه،
به‌ڵام سیسته‌می پریپه‌ید خزمه‌تی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌ی كاره‌با له‌پێشه‌وه
ده‌دات له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌كه‌وه مۆنیته‌رێک هه‌یه كه ده‌توانێت
چاودێری به‌كارهێنانی كاره‌بای خۆی بكات ده‌توانێت ئه‌و ئامێره كاره‌بایانه‌ی كه
هه‌یه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی وا كاریان پێ بكات كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌پێشه‌وه
داویه‌تی به‌شی زۆرترین كاتی بكات ئه‌مه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی له خزمه‌تی سیسته‌می
كاره‌بادایه وه‌كو ڕێزگرتن له وزه‌كه و له‌ڕووی ته‌كنیكیه‌وه فشار له‌سه‌ر وزه‌ی
كاره‌با كه‌م ده‌كاته‌وه، هێنده قازانجی هه‌یه بۆ هاوبه‌شی كاره‌با كه له‌ڕووی
ئابورییه‌وه ده‌توانێت خه‌رجیه‌كانی كه‌م بكاته‌وه و وزه‌ی كاره‌با به‌شێوازێكی
وا به‌كاربهێنێت كه خزمه‌تی بكات و ته‌واوی پێداویستیه‌كانی خۆی پێ جێبه‌جێ بكات،
به‌ڵام به نادروستی به‌كاری نه‌هێنێت و پاره‌ی زیاد نه‌دات كه له ڕابردوو له‌به‌رئه‌وه‌ی
پۆست په‌ید بووه له‌كۆتایی مانگه‌كه‌دا پاره‌ی بۆ هاتۆته‌وه و نه‌یزانیووه چی
ده‌گوزه‌رێت له به‌ركاهێنانی كاره‌بادا، ڕه‌نگه ئامێرێكی زیاده‌ی به‌كارهێنا بێت
گلۆپێكی زیادی به‌كارهێنا بێت كه شوێنی كار و ماڵی به‌جێهێشتبێت و ئامێره‌كانی نه‌كوژادبێته‌وه
ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانێت چاودێری به‌كارهێنانی كاره‌باكه‌ی ده‌كات زۆر به‌باشی
كۆنتڕۆڵی ئه‌و لایه‌نه ده‌كات. "
ئایا كه‌سێک ئه‌گه‌ر
نه‌توانێت پاره‌ی كاره‌با بدات چ به پۆست په‌ید یان پریپه‌ید ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی
بێبه‌ش بێت له‌كاره‌با؟
لە وەڵامدا وتەبێژەکەی
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان(ئەندازیار ئومێد ئەحمەد) وتی" پاره‌ی
كاره‌با چیه هه‌تا توانای پێدانی پاره‌ی نه‌بێت! هه‌رزانترین نرخی كاره‌با له‌هه‌موو
جیهاندا له هه‌رێمی كوردستاندایه كه له‌قۆناغی یه‌كه‌می كیلۆ وات ئه‌وه‌ری-کاتژمێری (kilowatt hour) بۆ ماڵان به دوو سه‌نته، ئێمه ده‌ستكاری
نرخمان نه‌كردووه نرخ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌سێک سه‌ری
مانگ پاره‌كه بدات له‌سه‌ره‌تاوه بۆخۆی ده‌چێت ده‌یدات بۆخۆیشی چاودێری ده‌كات
كه ده‌ستی پێوه بگرێت و سوودی لێ ببینێت خراپیه‌كه‌ی ئه‌وه چیه؟!."
ئایا دۆخی كاره‌با
له ئەم زستانەدا چۆن ده‌بێت؟
لە وەڵامدا ئەندازیار
ئومێد ئەحمەد وتی" وه‌كو باسمكرد دوو ئاماژه كاته‌كانی بوونی كاره‌با دیاری
ده‌كات، یه‌كێكیان به‌رهه‌مه و ئه‌وی تریان خواسته، به‌ڕای ئێمه ئه‌وه‌ی كه ئێستا
بارودۆخی كاره‌با باشه له هه‌ندێک ناوچه 20 كاتژمێره ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌گه‌ر
زیاد نه‌كات كه‌م ناكات، به‌ڵام خواسته‌كه واده‌كات ئه‌گه‌ر خواست به‌رزبێته‌وه
ئێمه نه‌توانین قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه كه به‌رهه‌م قه‌ره‌بوو كردنه‌وه شتێكی
ئاسان نییه، ئاسان نییه خواستێک ببێت به ده‌بڵ ئێستا ئێمه خواستمان 3 هه‌زار و
500 میگاواته له زستانی ڕابردوو 7 هه‌زار مێگاواتمان تۆمار كردووه، بۆیه كاته‌كانی
بوونی كاره‌با په‌یوه‌سته به خواسته‌وه خواست به‌رز بێت كاته‌كانی بوونی كاره‌با
دێته خواره‌وه خواست نزم بێت كاته‌كانی بوونی كاره‌با زیاد ده‌كات ئه‌گه‌ر
خواسته‌كه وه‌كو ئێستا بمێنێته‌وه وه‌كو ئێستا كاره‌با ده‌بێت".