بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:38 - 28/10/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ
28-10-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەست بەبێتاقەتی دەکەیت، بەڵام ئەو شتانەی ڕوودەدات لە ژیانتدا لەبەرژەوەندی
تۆیە، پشوو وەرگرە و کات بەخۆت بە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
لەشوێنی کارەکەت دڵنیانیت و هەست بەگومان دەکەیت، خۆشەویستەکەت پشتگوێی
خستویت و تۆش هەست بەتەنهایی دەکەیت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەوڵبدە گرنگی بەکارەکەت بدەیت و پشتگوێی مەخە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت
جێگیر دەبێت، توشی گرفتی تەندروستی دەبیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لەبواری ڕاگەیاندن و سیاسیی سەرکەوتنی باش بەدەستدەهێنیت، لە ئاست خۆشەویستەکەت
توڕەبوونەکانت کەمکەوە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
وردە وردە چەند کەسێک لێت دووردەکەونەوە، لەگەڵ هاوژینەکەت کاتی خۆش بەسەردەبن،
تەندروستیت بەرەو باشبوون دەچێت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
چەند کارێکی گرنگ ئەنجامدەدەیت و بڕێک پارە وەردەگریت، مەترسە خۆشەویستەکەت
ناتوانێت زیانت پێبگەیەنێت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
توانایەکی زۆرت هەیە بۆ سەرکەوتن لە کارەکانت، کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە
و لەسەرخۆ بە، گرنگی بەوەرزش کردن بە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەهۆی ڕووداوێکەوە تووشی شۆک دەبیت، لەگەڵ هاوڕێیەکت دەبێتە دەمەقاڵێت، جوڵە
زۆر بکە و ڕۆشتن بەپێ بکە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
لەلایەن هاوڕێیەکتەوە هاوکاری مادیت دەکرێت، لەگەڵ هاوژینەکەت بۆ بەسەربردنی
کاتی خۆش گەشتێک ئەنجام دەدەن.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
کێشەیەکی خێزانی چارەسەر دەکەیت، خۆشەویستەکەت هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی دیکە
دەکات و پێی بێتاقەت دەبیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لەبەر ئەوەی کەسێکی نهێنی پارێز نیت و لەسەر خەڵک قسەی نەشیاو دەکەیت پێویستە
ئاگاداری خۆت بیت چونکە زیانت پێدەگەیەنن.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەمیشە هەوڵ دەدەیت باشترین بیت لەهەموو روویەکەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ڕاستگۆیانە
مامەڵە بکەو هەستی خۆتی بۆ دەرببڕە.