کوردستان

كچێكی كوردپه‌روه‌ر له‌ زانكۆی هارڤارد

06:38 - 02/10/2022 206 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

ده‌لال حوسنی، دایكی خه‌ڵكی سلێمانییه‌ و باپیر و نه‌نكی له‌ كیمیابارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ ده‌ستده‌دات، به‌ڵام ئه‌و ئێستا كوردپه‌روه‌رێكه‌ و داكۆكی له‌ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كورد ده‌كات.

ده‌لال حوسنی، دایكی ناوی شیلانه‌ و خه‌ڵكی سلمانییه، ساڵی 1988 دایكی واته‌ شیلان له‌گه‌ڵ خوشكێكی دیكه‌ی دوای ئه‌وه‌ی باوكیان له‌ كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا شه‌هید ده‌بێت و دایكیشیان دیارنامێنێت، ڕوو له‌ ئێران ده‌كه‌ن.

ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ دایك و باوكیان نه‌ماوه‌، لە ئێران دابه‌شده‌ن، هەندێکیان دەچنە فنلەندەو هەندێکیشیان دەچنە ئەمریکا، شیلان و خوشكه‌كه‌ی دیكه‌ی ده‌چنه‌ ئه‌مریكا كه‌ ئه‌و كات منداڵ ده‌بن، دوای ئه‌وه‌ هاوسه‌رگیری ده‌كات و منداڵی ده‌بێت یه‌كێك له‌ منداڵه‌كانی ناوی ده‌لاله‌.

ده‌لال، خوێندکاری زانکۆی هارڤەردە، یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كورد به‌رده‌وام هه‌ڵوێستی هه‌یه‌ و له‌ كه‌یسی ژینا ئه‌منیدا له‌ناو زانكۆكه‌ی چالاكی ئه‌نجامدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن