روماڵی چالاكی بەردەم كونسوڵخانەكان تاوان نییە
02:54 - 24/09/2022
"زەمەن"
سهنتهری میترۆ رایدهگهیهنێت
ئەمرۆ لەكاتی بەڕێوەچوونی نارەزایەتی لەبەردەم كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، هێزە
ئەمنییەكان بە هێز رێگرییان لە روماڵی هەندێ لە كەناڵەكانی راگەیاند كرد روماڵی ئەو
چالاكییە بكەن.
سهنتهری میترۆ له
راگهیهندراوێكدا دهڵێت: سەرنجمان داوە چەند جارێك، كە تیمەكانی راگەیاندن دەچن
بۆ روماڵكردنی ئەو چالاكیانەی دژ بە سیاسەتی دەوڵەتانی ئێران وتوركیا رێگرییان لێدەكرێت
و بەهێز كەلوپەلی رۆژنامەوانیان زەوت دەكەن.
یەكەم: لە هەموو دونیا
میدیاكان لە چالاكی بەردەم كونسوڵخانەكان ئازادانە كاری خۆیان دەكەن لای ئێمە قەدەغەكراوە.
دووەم: ئەمە بە هۆكاری
ئەمنییەتی ئەو كونسوڵخانانە ئەنجام نادرێن بەڵكو هۆكارەكان سیاسیین.
سێهەمین: لە یاسای رۆژنامەگەری
بەندێكی تیادا نییە ئاماژە بدات كە روماڵی چالاكی بەردەم كونسوڵخانەكان قەدەغەبن.
چوارەم: فەزاری كاركردنی مەیدانی میدیاكاران خەریكە بە
تەواوەتی دادەخرێت و یاسای رۆژنامەگەری پەكدەخرێت و هەر هێزەو ئیدارەیەك لەشارەكانی
هەرێم بە ئارەزووی خۆیان یاسا بۆ رۆژنامەنووسان دادەنێت.
پێنجەم: حكومەتی هەرێمی
كوردستان دەبێت ئەوەی لەبەر چاو بێت كەڵەكەبوونی ئەم پێشێلكاریانە زیانی بۆ پشتیوانی
نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت.
شەشەم: ئەو رەفتارانەی
ئەمرۆو رۆژانی رابردووی هێزی چەكداری ئەمنی بەرامبەر رۆژنامەنوس كە تەنها كامێرایەكی
هەڵگرتووە مایەی شەرمەزراین بۆ بكەرانی.