كه‌شوهه‌وایه‌كی سارد و وشك روومان تێده‌كات
01:45 - 23/09/2022
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی
كوردستان
له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه بارسته هه‌وایه‌كى وشك و سارد
له توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان دێت، پله‌ى گه‌رما به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو
داده‌به‌زێنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی
کوردستان بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلە دابەزین بەخۆیانەوە
دەبینن .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی :
هەولێر : ٣٣ پلەى سیلیزى، سلێمانی: ٣١ پلەى سیلیزى، دهۆک:٣٢ پلەى سیلیزى، کەرکوک :٣٦ پلەى سیلیزى، هەڵەبجە :٣٤ پلەى سیلیزى، گەرمیان : ٣٧ پلەى سیلیزى
له‌لایه‌كی تره‌وه ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بوارى كه‌شناسى، هۆشدارییه‌كى
له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "لە کاتەکانی ئەمشەو بە
دواوە، لە ئەنجامی ھاتنی بارستەھەوایەکی وشک و سارد له تورکیاوە، کاریگەریی ئەم شێ
و نزمە پاڵەپەستۆی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا کاریگەری هه‌بوو، لەسەر کەشی ناوچەکانمان
نامێنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بە کەمبوونەوەی شێ و بەرزبوونەوەی پەستان لە
ناوچەکەدا، کاریگەری گەرما زیاتر کەم ده‌بێتەوە و ئەمشەو کەشێکی سارد ناوچەکە دەگرێتەوە،
لە ناوچە شاخاوییەکان پێویست بە بەکارھێنانی ئامێرە گەرمکەرەوەکان دەکات.
وتیشی: سبه‌ى شه‌ممه، پلەی گەرما بە ڕێژەی یه‌ك پلە نزمتر دەبێتەوە، به‌ڵام
دووسبەی کاریگەریی ئەم بارستەھەوایە زیاتر دەبێت و پلەی گەرما نزمبوونەوەیەکی زیاتر
بەخۆیەوە دەبینێت، لە شەواندا کەش زیاتر سارد دەبێت، "کە بەھۆی جیاوازیی زۆری
پلەی گەرمیی شەو و ڕۆژەوە، ئەم ماوەیە ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی لە ئارادا
ھەیە و خۆتان بپارێزن".
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەورە دەبێت و دواتریش دەبێتە ساماڵ
و پەڵە هەور.
هاوکات، خێرای با، مامناوەند دەبێت و لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتردا دەبێت لە
هەر کاتژمێرێکدا.