دوو وڵاتی دیكه شهڕیانه و ژمارهی كوژراوهكان بهرزبوهوه
09:43 - 18/09/2022
"زەمەن"
قرغیزستان و تاجیکستان ئەمرۆ یەکشەممە ڕایانگەیاند ژمارەی
کوژراوانی شەڕی سنوورەکانیان بۆ 81 کەس بەرزبووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدا
ئاگربەستێکی لاواز لە نێوان دوو وڵاتە بۆ دووەم ڕۆژ بەڕێوەچوو، و ڕووسیای
هاوپەیمانی هاوبەشیان داوای ڕاگرتنی گرژیەکانی کرد.
پێشتر قرغیزستان بەرەبەیانی یهكشهممه ڕایگەیاندبوو ژماره ی
كوژراوهكانی بههۆی شەڕی سەر سنوور له گه ڵ تاجیكستان گهیشتووەتە 36 كهس، لەو
ململانەیەی نێوان ههردوو وڵاتی ئاسیای ناوهڕاستدا 129 كهس بریندار بوون.
شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوو کۆمارەکانی پێشووی سۆڤیەت لە
14-16ی مانگی 9 دا بەهۆی ناکۆکییەکی سنوورییەوە دروستبوو، یەکتریان تۆمەتبارکرد
بە بەکارهێنانی تانک و هاوەن و تۆپخانەی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ هێرشکردنە
سەر بنکەکان و شوێنەوارەکانی نزیکەوە، و لانیکەم 54 کەس کوژران.
پرسەکانی سنووری ئاسیای ناوەڕاست تا ڕادەیەکی زۆر لە سەردەمی
سۆڤیەتەوە سەرچاوە دەگرن کاتێک مۆسکۆ هەوڵیدا ناوچەکە لە نێوان ئەو گروپانەدا
دابەش بکات کە زۆرجار نیشتەجێبوونەکانیان لە نێوان گروپەکانی نەتەوەکانی دیکەدا
بوون.
قرغیزستان ڕایگەیاندووە کە نزیکەی 137 هەزار کەسی لە ناوچە
جێناکۆکەکانی گواستۆتەوە.
تاجیکستان هیچ ژمارەیەکی فەرمی قوربانیانی ڕانەگەیاندووە، بەڵام
سەرچاوە ئەمنیەکان وتویانە، لەم هەفتەیەدا 30 کەس کوژراون. هەردوولا
لە 16ی مانگی 9 دا لەسەر ئاگربەست رێککەوتن کە سەرەڕای چەندین ڕووداوی گوماناوی
تۆپبارانکردن تا ڕادەیەکی زۆر ڕاوەستاوە.