379 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

09:35 - 12/09/2022

زەمەن-لایف ستایل


شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 12-9-2022 یان بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەلێکی کارکردنی باش کە گەشتکردنی لەگەڵە دێتە بەردەمت، بەڵام ئاگاداری پەیوەندیە خۆشەویستەکەت بە، فشارێکی زۆری دەرونیت لەسەرە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
دووبارە دەتوانیت خۆت نوێ بکەیتەوەو نەخشەی ژیانت بکێشیت، هەلێکی گەشتکردن دێتە بەردەمت و دڵخۆشت دەکات.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
بیرئەکەیتەوە لەوەی پەیوەندییەکی نوێ ببەستیت، کارێکی نهێنی ئەنجامدەدەیت، لەگەڵ هاوڕێکانت بچنە دەرەوە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەرپرسیاری زۆرت لەسەرە، هەمیشە بەهۆی تواناکانتەوە لەکارەکەت سەرکەوتوو دەبیت، خۆشەویستەکەت لا مەبەستەو دەیپارێزیت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
کێشە دەکەوێتە نێوان تۆو هاوڕێیەکی نزیکتەوە لەبەر ئەمە کۆنتڕۆڵی توڕەبونت بکە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئێوارە خوانێک ئەنجامدەدەن.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بەهۆی پەیوەندی پتەو لەگەڵ بیانییەکان، هەلی گەشت کردن دێتە بەردەمت، گرنگی بەدۆخی تەندروستیت بدە چونکە باش نیت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هەلی کارکردن دێتە بەردەمت و دەستبەجێ ڕازی دەبیت، ڕۆژێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەردەبەیت، تەندروستی گەدەت باش نیە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ئاگاداربە ئەمڕۆ خۆت لە کێشە بپارێزە، با لەکارەکەت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، ڕۆژێکی بێزارکەر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەردەبەیت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
گۆڕانکاری لەژیانتدا ڕوودەدەن و چەند ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەیت، خۆشەیستەکەت تاقی دەکەیتەوەو بۆت دەردەکەوێت کە گرنگی زۆرت پێدەدات.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
پڕۆژەکەت دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو ئەو بەڵێنانەی پێت دراوە ئەنجامدەدرێت، نهێنییەکی خۆشەویستەکەت بۆ دەرەکەوێت و پێی بێتاقەت دەبیت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لەشوێنی کارەکەت بەهۆی هەڵسوکەوتی هاوپیشەکانتەوە بێزاردەبیت، بەڵام کاتییەو تێدەپەڕێت، لەگەڵ خۆشەیستەکەت ئاشت دەبیتەوەو دڵخۆشدەبیت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەمڕۆ هەلی کارکردنی نوێ دێتە بەردەمت و لەڕووی مادییەوە بەرەوپێش دەچیت، گرنگی بەخێزانەکەت بدە و کەسێک دێتە نێو ژیانتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن