سەدان ملیۆن دینار لە هەرێم دەستى بەسەردا گیرا
01:04 - 05/09/2022
1829 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_هەرێمى کوردستان
فەرماندەیی پاسەوانی
سنووری ناوچەی یەک ئاشكرایكرد، هێزەكانیان لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەستیانگرتووە
بەسەر 390 ملیۆن دینار و 180 “مسەجەل”ی ئۆتۆمبێل و 150 كیلۆگرام ماددەی “گۆریا”دا
كە هەوڵدەدرا بە قاچاخ ببرێنە دەرەوەی وڵات.
لە ڕاگەیەندراوێكدا فەرماندەیی
پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک بڵاویکردەوە، “لە درێژەی کار و چالاکییەکانی فەرماندەیی
پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک – لیوای سێ-دا، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تايبەت، مەفرەزەیەکی
فەوجی سێ توانییان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكروزەردا بگرن”.
ئاماژەى بەوەشکردووە،
ئەو ئۆتۆمبێلە “390 ملیۆن دیناری عێراقی و 180 مسەجەلی ئۆتۆمبێل و 150 کیلۆگرام گۆریای
تیادا بووە کە دەیانویست بە ڕێگای قاچاغ بە
شێوەیەکی نایاسایی بیبەن بۆ دەرەوەی وڵات”.
فەرماندەیی پاسەوانی
سنووری ناوچەی یەک دەشڵێت، دوای ئەوەی دەستیان بەسەرداگیراوە، پارە و كەرەستەكان ڕادەستی
بەشی یاسایی هێزەكانی پاسەوانی سنوور كراون.