هەواڵ

زیانەکانی خواردنەوە گازییەکان لە ڕەمەزاندا

02:46 - 25/05/2019 34 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

هاوڵاتیان گرنگییەکی زۆر بە خواردنەوە گازییەکان دەدەن بەتایبەت لە وەرزی هاوین و مانگی ڕەمەزاندا، بەڵام پسپۆڕانی بواری تەندروستی زیانەکانی دەخەنەڕوو.

بەپێی زانیارییە تەندروستییەکان، خواردنەوە گازییەکان دەردراوە ئەنزیمەکان بۆ شیکردنەوەی خواردن لەگەدەدا کەمدەکاتەوە، بەمەش کرداری هەرس دوادەخات.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئەوەش دەخەنەروو، ئەگەر لە پارشێودا گواردنەوە گازییەکان بخورێتەوە، وا لە رۆژووانان دەکات بە رۆژدا هەست بە توینێتی بکەن، چونکە بڕێکی زۆر لە شەکری تێدایە، کە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی رایدەگەیەنن، خواردنەوە گازییەکان ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شەکرە زیاددەکات و کرداری هەرس لە گەدە دوادەخات، سەرباری ئەوەی کێشی لەش زیاددەکات و دەبێتە هۆی رەشبوونەوەی ددانەکان و پوکانەوەی ماسولکەکان و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن