زانیاری له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی هادی عامری بۆ لایه‌نه‌كان
08:34 - 15/08/2022
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی
كوردستان
دوێنێ یەکشەممە
14-08-2022، شاندێکی چوارچێوەی هه‌ماهەنگی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی
فەتح سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و پاشان
سەردانی بارەگای کۆمەڵی دادگەری له‌هه‌ولێر و پاشان له‌سلێمانی سه‌ردانی یه‌كێتی و
نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كگرتوی ئیسلامی كرد.
هادی عامری له‌وسه‌ردانه‌یدا بۆلای
لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی پێ‌بوو له‌ژێر ناونیشانی
"گفتوگۆی نیشتمانی". كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به ئامانجی ده‌ستپێكردنی
گفتوگۆیه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پێكهاته‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق. ئه‌وه‌ش به
ئامانجی ئه‌وه‌ی "گفتوگۆ"كه ببێت به دهرهچهو رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبونی
دۆخی ئاڵۆزی عێراق و ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی كه ماوه‌ی 10 مانگه تێیكه‌وتووه.
هه‌ندێك له‌چاودێران
پێانوایه هادی عامری وەکو یەکێک لەو سەرکردانەی کە هەست بە بەرپرسیاریێتی دەکات و
پێی باش بووە بارودۆخی عێراق چیدی بەو شێوەیە نەگوزەرێ هەوڵێکی دیپلۆماسی دەستپێکردووە.
هاتووە بۆ ئەوەی زەمینەسازییەک لە عێراق بڕەخسێندرێت، کەشوهەوایەکی لەبار دروست ببێت
و دەست بە گفتوگۆیەکی نیشتمانی بکرێت، هەڵبەتە بۆ ئەمەش پێویستیان بە هەرێمی
کوردستان و حیزبە کوردستانییەکانە بەو پێیەی تاکە هەرێمە لە عێراق و پێویستە پێشوەختە
رای وەربگیرێت.
سەبارەت بە پرسی
هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان "زه‌مه‌ن" له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ی
عامری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان زانیویه‌تی كه چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی کە هادی عامری بەشێکە
لەو هاوپەیمانێتییە، لەگەڵ ئەوەدا نییە پەرلەمان هەڵوەشێتەوە، بەڵکو لە دوایین لێدوانیاندا
بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێویستە حەلبووسی وەکو سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران
بکات بۆ ئەوەی دەستبەکارەکانی خۆیان بکەنەوە".
له‌ئێستادا چەند
سیناریۆ و بژارەیەک بۆ ئەو دۆخەی ئێستای عێراق کرد كه بریتین له :
-بژارده‌ی هەڵوەشانەوەی
پەرلەمان
-بژارده‌ی مانەوەی
کازمیی یان پێکهێنانی حکومەتێك کە سەدر قسەی تێدا هەبێت.
-بژارەیەکی دیکە
ئەوەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.