1926 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

10:37 - 12/08/2022


 زەمەن-لایف ستایل

 شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 12-8-2022 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
توانایەکی باشت هەیە لە شوێنی کارەکەتدا و بویتەتە جێی سەرنجی بەڕێوەبەرەکەت و هاوپیشەکانت، هەوڵبدە گەشتێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئەنجامبدە، وەرزش بکەو خواردنی تەندروست بخۆ.

گا (4/20 بۆ 5/20)
گرنگی زیاتر بە کارەکەت بدەو هەوڵی سەرکەوتنی زیاتر بدە، نزیکبەوە لە خۆشەویستەکەت و لێی تێبگەو متمانەی پێبکە، لەرووی دەرونییەوە فشاری زۆر لەسەرت هەیە و هەوڵبدە پشوو وەرگرە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەموو شتێک بە خێرایی تێدەپەڕێت و فشارێکی زۆرت لەسەرە، دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەی ئێستات بکەیت، هەست بە ماندووبونی زۆر دەکەیت و پشوو وەرگرە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لە کارەکەتدا پێشنیاری بوارێکی نوێ دەخرێتە بەردەمت و دڵخۆشت دەکات، باری کۆمەڵایەتیت چەند گرفتێکی تێدایە بەزووی چارەسەریان بکە، سەردانی پزیشک بکە چونکە تەندروتسیت باش نیە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
پرۆژەکانت بخەرە بواری جێبەجێکردنەوەو سود لە بیرۆکەی دەوروبەرەکەت وەرگرە، بەهۆی توڕەبوونتەوە کەسانی دڵسۆز لەخۆو دووردەخەیتەوە، کەلوپەلی قورس هەڵمەگرە چونکە ئازار لە بڕبڕەکانی پشتت هەیە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بەمزوانە سەرکەوتنێکی دیکە بەدەستدەهێنیت، لەرووی سۆزداریشەوە هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئەنجامدەدەیت، کاتەکانی خەوتنت رێکخەوە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
توڕەبوونت کەمکەوەو دەستوەرمەدە ژیانی کەسی دیکە، ئامانجەکانت بێنە دی و بڕیاری دروست بدە لەبارەی پەیوەندی نێوان و خۆت و خۆشەویستەکەتەوە، خواردنەوەی قاوە کەمکەوە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
چەند بڕیارێکی دروست دەدەیت لەبارەی خێزانەکەتەوەو تێیدا سەرکەوتوو دەبیت، هەوڵبدە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهێزتر بکەیت و پشوو وەگرە بۆ ماوەیەکی کورت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
پشت بەهیچ کەسێک مەبەستە بۆ کارەکەنات تەنها خۆو نەبێت، مەهێڵە دەوروبەرەکەت دەستوەردەنە ژیانی تایبەتیتەوە، دۆخی تەندروستیت جێگیرە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لە شوێنی کارەکەت ململانێیەکی زۆر هەیە بۆ گەشتن بە دەسەڵات ئەمەش تۆی بێزارکردووە، خۆشەویستە کۆنەکەت دەگەڕێتەوە ژیانت، جگەرە زۆر دەکێشیت و بەمەش توشی گرفتی تەندروستی دەبیت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
سود لە بۆچوونی دەوروبەرەکەت وەرگرە لە شوێنی کارەکەت، چاوێک بە پەیوەندییەکانت بخشێنەوەو متمانە بەهەموو کەسێک مەکە، تەندروستیت پشتگوێخستوە و گرنگی پێبدە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
 ئەمڕۆ هەواڵێک دەبیستیت کە دەبێتە هۆی گۆڕینی هەموو ژیانت، خێزانەکەت و خۆشەویستەکەت زۆر لاو گرنگە و هەوڵبدە هاوسەنگی لەنێوانیان راگریت، دۆخی تەندروستیت جێگیر نیە و سەردانی پزیشك بکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن