دوا وادە بۆ یەکلاییکردنەوەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیارى کرا
04:35 - 10/08/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا
لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و نێردەی
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، دواکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن زیان به
ناو و پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یێنێت.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 10-08-2022 به سه‌رپه‌رشتيى
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى جێنين پلاسخارت، نێردەی
سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى
كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه كوردستانييه‌كان لەباره‌ى هه‌ڵبژاردنى
داهاتووى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوەچوو.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی
کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە "سه‌ره‌تاى ئه‌يلوولى داهاتوو دوايين
كۆبوونه‌وه بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ته‌واوى بابه‌ته‌كانى په‌يوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت، تا ئه‌وساش سه‌رۆكايه‌تيى
هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان، به هاوکاریی تیمی پسپۆڕی یوونامی له
گفتوگۆ و ئاماده‌كارى به‌رده‌وام ده‌بن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسی لایەنەکانی
نێو کۆبوونەوەکە بۆ بەدەنگەوەهاتنی بانگهێشتەکە، هیوای خواستووە لايه‌نه سياسييه‌كان
بگه‌نه لێكگه‌يشتنێك بۆ دياريكردنى كاتى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان و
جه‌ختى له گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى
كوردستان كردووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی
کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا جێنین پلاسخارت گوته‌يه‌كى لەباره‌ى گرنگيى گه‌يشتنى
لايه‌نه‌كان به لێكگه‌يشتنێك له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن و دياريكردنى كاتى ئه‌نجامدانى
كرده‌وه و هه‌موو پشتگيرييه‌كى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه
ده‌ربڕیوە، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه "ده‌بێت به زووترين كات
بگه‌نه ئه‌نجامێك، چونكه زۆر كات له‌به‌ر ده‌ستدا نييه".
پاشان مسته‌فا سه‌يد قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستان راپۆرتى ليژنه‌ى راسپێردراوى سه‌رۆكايه‌تیی هەرێمی کوردستانی بۆ پرسى هه‌ڵبژاردن
پێشكەش كردووە، لايه‌نه سياسييه‌كانيش بۆچوونيان له‌و باره‌يه‌وه خسته‌ڕوو و
سوپاسى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ى
لايه‌نه سياسييه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیى كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانيان به ئه‌رێنى
له قه‌ڵه‌م دا.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی
کوردستان؛ فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ سەلاحەدین
بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان؛ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی
دادگەریی کوردستان و عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارن. هەروەها
جێنین پلاسخارت، نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقیش ئامادەی کۆبوونەوەکە
بوون.