دووشه‌ممه ده‌وام نیه
02:28 - 06/08/2022
"زەمەن"
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم
رایگه‌یاند: دووشه‌ممه به‌بۆنه‌ی 10ی موحه‌ڕه‌مه‌وه پشووی فه‌رمییه.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری له راگه‌یه‌ندراوێكدا،
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه رۆژی دووشەممه ٨ی
ئابی ٢٠٢٢ کە دەکاتە رۆژی ١٠ی موحەڕڕەمی ١٤٤٤ی کۆچی، لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی
ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە و رۆژی سێشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٢ لە ھەموو دامودەزگاکان
دەوامی فەرمی دەبێت.
عاشورا كه ده‌كه‌وێته ده‌یه‌مین رۆژی مانگی
موحه‌ڕه‌م له ساڵی كۆچی‌دا و له‌و رۆژه‌دا ئیمامی حوسێن و ٧٢ كه‌س لە یارانی له
شاری كه‌ربه‌لا شه‌هید كران و شیعه مه‌زهه‌به‌كان له‌و رۆژه‌دا شیوه‌ن ده‌گێڕن.
جگه لای شیعه‌كان، لای سوننه مه‌زهه‌به‌كانیش
عاشورا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و پێغەمبەرى ئیسلام فه‌رموویه‌تی (باشترین ڕۆژوو لەدواى مانگى ڕمەزان مانگى موحەڕەمە)
هه‌روه‌ها به‌پێی گێڕانه‌وه مێژووییه‌كان سه‌ركه‌وتنی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌ر
فیرعه‌وندا له رۆژی 10ی موحه‌ڕه‌مدا بووه.