شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چیت پێ دەڵێت؟

10:15 - 05/08/2022 1040 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل

 شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 5-8-2022 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
کارە نوێکەت بەختەوەرت دەکات و خوێندنەوەی باشت بۆ دەکرێت لەلایەن دەوروبەرەکەتەوە، لەرووی خێزانیەوە گرفتت توش دەبێت دەتوانیت چارەسەری بکەیت.


گا (4/20 بۆ 5/20)
لەرووی داراییەوە دۆخت بەرەو باشبوون دەچێت و بڕێک پارە دێتە دەستت، هەوڵبدە کاتی زۆر بە خۆشەویستەکەت ببەخشە چونکە پێویستی پێتە، گرنگی بە لەشولارت بدە.


دووانە (5/21 بۆ 6/21)
 لە کارەکەتدا بە تواناکانت دەوروبەرەکەت سەرسام دەکەیت، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت لێکتێگەیشتنتان هەیە هەنگاوی باش دەنێن، پێویستە بۆ ماوەیەکی کورت پشوو وەرگریت.


قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
رێزێکی زۆر لە بەڕێوەبەری کارەکەت دەگریت و خولیای کارەکەتیت، سەرباری ئەوەی کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت دەکەیت، بەڵام دەبێت زیاتر خۆڕاگر بیت، توشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بوویت ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بە.


شێر (7/23 بۆ 8/22)
بیرۆکەی جیاواز لە کارەکەت بەکار بهێێنە، دەکەویتە پەیوەندی خۆشەویستی نوێوە لەگەڵ کەسێک کە لەرووی بیروبۆچوونەوە لە تۆوە نزیکە، وەرزش بکە.


فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بەهۆی هەوڵ و ماندووبونت و دڵسۆزیت لەکارەکەتدا پلەت بەرزدەبێتەوە، بەمنزیکانە کێشەت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا چارەسەر دەبێت، دۆخی تەندروستیت جێگیرە.


تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
لەژینگەی باشدا کار دەکەیت و بەوهۆیەوە سەرکەوتنی زۆر بەدەستدەهێنیت، دادوەرانە هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ هاوبەشی ژیانتدا، رۆشتن بەپێ زۆر بکە لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.


دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لەگەڵ هاوپیشەکانت چەند پرۆژەیەکی هاوبەش ئەنجامدەدەن، هەوڵبە کەشێکی ئارام لە پەیوەندی سۆزداریتدا دروستبکەیت، بۆ ئەوەی لە هەندێک گرفت بەدووربیت، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.


کەوان (11/22 بۆ 12/21)
سود لەو توانا زۆرەت ببینە کە لە کارەکەتدا هەتە، بەخت یاوەرت دەبێت و دەکەویتە پەیوەندی خۆشەویستییەوە، لەکاتی خۆیدا دەرمانەکان بخۆ بۆ ئەوەی سودی لێببینیت.


گیسک (12/22 بۆ 1/19)
گوێ لە رێنمایی بەڕێوەبەرەکەت بگرە و ئاگاداری دۆخی کارەکەت بە، لە پەیوەندییەکی نوێدایت و لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەختەوەرن، هەست بە ماندووبون دەکەیت و پشوو وەرگرە.


سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ زۆر چالاکیت و دەتوانیت هەموو ئامانجەکانت بێنیتە دی، لێکتێنەگەیشتنێک هەیە لە نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت، بەڵام چارەسەری ئاسانە، سیستمێکی خۆراکی رێک بەکاربێنە تا لەو کێشە زیادەی لەشت رزگارت بێت.


نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
 بەردەوام هەوڵبدە گەشە بە تواناکانت بدەیت و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا بەرەو پێشبچیت، هەستی خۆت بۆ خۆشەویستەکەت دەرببڕە و هەوڵبدە دڵخۆشی کەیت، کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن