شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

10:51 - 04/08/2022 1003 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 4-8-2022 ی بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
پرۆژەکەت بخەرە بواری جێبەجێکردنەوەو بیر لە رابردوو مەکەرەوەە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەختەوەریت و هەست بە خۆشی دەکەیت، تەندروستیت جێگیرە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
ئەو پێشنیارانەی پێت دەدرێت رەتیان مەکەرەوە چونکە لە بەرژەوەندی تۆدایە، بە پلان کارەکەنەت جێبەجێ بکە، هەواڵێکی خۆش دەبیستیت و بەختەوەرت دەکات، لە روو سۆزداریەوە تەنهایی هەڵبژێرەو پشوو وەرگرە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
 ماوەیەکە توڕەبوونت زۆر بوەو کۆنتڕۆڵی خۆت بکە چونکە زیانی بۆ خۆت و دەوروبەرەکەت دەبێت، بڕیاری بەپەلە مەدە، خواردنە چەورییەکان کەمکەوەو کێشت دابەزێنە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەندێک لە گرفتەکان رووبەڕوت دەبێتەوە و باشتر وایە بێدەنگی هەڵبژێری چونکە کات هەموو شتێک چارەسەر دەکات، خەرجیەکانت کەمکەوەو گرنگی بە خێزانەکەت بدە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
کەسێکی خولیای سەرکێشیت، لەمەشەوە گەشت زۆر ئەنجامدەدەیت، ئاگات لە خەرجییەکانت بێت، کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی کەسێک بۆ هاوبەشی ژیانت هەڵبژێریت، دوورکەوە لە جگەرە کێشان.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
پابەند بە رێنماییەکانی شوێنی کارەکەت و بێ هیوا مەبە، چونکە داهاتووت دەبێتە بەرزکردنەوەت، سود لە بۆچونی دەوروبەرەکەت وەرگرە بۆ ئەوەی بڕیارەکانت دروست بێت، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
تۆ کەسێکی بەتوانایت، هەوڵبە سودی لێوەرگریت و بەرەو پێشەوە بچیت، ئەمڕۆ بۆ تۆ زۆر گرنگە تاوەکو ژیانت بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنیدا بگۆڕێ، هاڕێکانت بانگهێشتت دەکەن رەتیان مەکەرەوەو بچۆ.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بیرو بۆچوونەکانت لە کارەکەت بخە کار و متمانەت بە خۆت هەبێت و خۆو کۆکەوە، دیارییەک پێشکەشی خۆشەویستەکەت بکە، تەندروستیت پشتگوێمەخە و سەردانی پزیشک بکە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەمڕۆ هەست بە ئارامی و خۆشی دەکەیت و لەکارکەتدا هەمی لێت رازییە، لەژیانی کۆمەڵایەتیدا ئەوەی روودەدات لە بەرژەوەندی تۆدایە، سود لە بۆچوونی دەوروبەرەکەت وەرگرە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئاگاداری دۆخی داراییت بە و خەرجییەکانت کەمکەوە، چونکە لەوانە قەیرانێک رووتێکات، بە پەیوەندییەکانتدا بچۆرەوە و مەهڵێكە هیچ کەسێک دەستوەرداتە ژیانتەوە، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
بەهۆی ئەوەی توانات زۆرەکە رکابەریت زۆر دەکرێت، بەڵام سەرکەوتوو دەبیت، ئەم ماوە بەتەنها بەو گوێ لە هیچ کەس مەگرە، خواردنی چەوری کەمکەوە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەمڕۆ لە شوێنی کارەکەت کۆمەڵێک گرفت رووبەروت دەبێتەوە دەبێت ئاگادار بیت و کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەیت، هەروەها لەرووی سۆزداریشەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش نیە و  دۆخی تەنەروستیت جێگیرە. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن