رۆشنبیری سلێمانی نۆھەمین ساڵیادی شێرکۆ بێکەس ده‌كاته‌وه
09:34 - 03/08/2022
كلتووری زه‌مه‌ن
لە پایتەخی رۆشنبیری، نۆھەمین ساڵیادی شاعیری گەورە و داھێنەر شێرکۆ بێکەس
بە چەند چالاکییەکی ھونەریی بەرز رادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بە ھاوبەشی دەزگای چاپ و پەخشی
سەردەم یادەکە سەعات ٦ ی سەرلەئێوارەی رۆژی ٤-٨-٢٠٢٢، لەپارکی ئازادی لە لای مەزارگەی
شێرکۆ بێکەس دەکه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌یاده‌كه‌دا لەلایەن بەشی ھونەرەکانی میوزیکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی چەند چالاکییەکی ھونەری و میوزیک پێشکەشدەکرێت.
شێركۆ بێكه‌س، له ساڵی 1940 له‌دایك بوه و كوڕی شاعیری گه‌وره‌ی كورد فایه‌ق بێكه‌سه، شێركۆ یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوه له بنیاتنانانی شعری هاوچه‌رخی كوردیدا، له‌دوای خۆشی ده‌یان دیوان و تێكسته شعری به‌جێهێشتوه.
شێركۆ له‌دوای خۆی چوار منداڵی جێهێشتوه به‌ناوه‌كانی ( هه‌ڵۆ، هانا، هه‌ڵبه‌ست و هێژا).