بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
05:53 - 27/06/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی
27-6-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
خۆت بەراورد مەکە بەکەسانی دیکە چونکە کەسایەتیت بەهێزە، شێوازی کارکردنەکەت
بگۆڕە و دژی کەس مەجوڵێرەوە تاوەکو زیانت پێنەگات، لەرووی دەروونیەوە ماندویت و
پشوو وەرگرە
گا (4/20 بۆ 5/20)
ژیانت لە چینێکی ناوەڕاستدایە هەوڵبە بیگۆڕیت و لە قاڵبی خۆو دەرچیت، پەیوەندی
نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت کۆتایی دێت بەڵام ئەمە کۆتا کەس نابێت و ئاگاداری جۆری ئەو
خواردنە بە کە دەیخۆیت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەلێکی گەورە دێتە بەردەمت و لەدەستی مەدە، گۆڕانکاریی روودەدات و گرنگ ئەوەیە
متمانەت بەخۆو هەبێت، فشارێکی زۆرت لەسەرە هەوڵ بە گەشتێک بکەیت و پشوو وەرگریت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
کێشەیەکی گەورە تێدەپەڕێنیت و گۆڕانکارییەکی زۆر لە ژیانت روودەدات، مامەڵەت
لەگەڵ هاوبەشی ژیانت بگۆڕە و دەبێت بۆ هەموو شتێک خۆت ئامادەبکەیت، کەسێکی بەتەندروستیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
ماوەیەکە رووبەروی مەترسی گەورە بویتەتەوە، بەڵام هەموو شت تێدەپەڕێت، ئەمڕۆ
ەبخت یاوەرت دەبێت و دەکەویتە بواری خۆشەویستیەوە، لەرووی تەندروستییەوە ئازارێکی
جەستەت رووتێدەکات.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بۆچی متمانەت بەخۆو نیە، تۆ کەسێكی بە توانایت و خاوەن بیرۆکەی باشیت، دەتوانیت
زۆر راستگۆیانە پلانەکانت بۆ خۆشەویستەکەت بخەیتەروو، گرنگی بە راهێنانی وەرزشی بدە
و ئاگاداری دۆخت بە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بیر لە شتی خراپ مەکەوە چونکە بوونیان نیە و تەسلیم مەبە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت
مامەڵەی توند ئەنجامدەدەیت پێویستە بگۆڕێیت، فشارێکی زۆرت لەسەر لەکارەکەت بەڵام قەلەق
مەبە هەموو شتێک باش دەبێت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
کۆنتڕۆڵی ئەو کەسە مەکە کە لێت نزیکە و سودی بۆت زۆرە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت
زۆر ماندوون و هەوڵبەن بۆخۆتان بژین، لەرووی تەندروستییەوە پشوو بەو ناو بەناو سەردانی
پزیشک بکە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
مەهێڵە بۆچوونە خراپەکانت کۆنتڕۆڵت بکەن، رێزی خۆت و دەوروبەرەکەت بگرە، لە
شوێنی کارەکەت بەڕێوەبەرەکەت نازانێت سود لە تواناکانت وەرگرێت، لەرووی تەندروستییەوە
بەرەو باشبوون دەچیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەگەر سەرکەوتووبیت بەرەو پێش دەچیت بۆیە هەمیشە هەوڵی بۆ بدە و کۆڵمەدە، لەرووی
سۆزدارییەوە خۆشەویستەکەت گرنگیت پێ دەدات پێی بزانە، پرۆژەکانت جێبەجێ دەبێت و دڵخۆش
دەبیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
بڕیارەکان لەدەست تۆیە، ئاگاداری خۆشەویستەکەت بەو خۆتی لێبپارێزە، لەرووی
پیشەوە پێشتر چەند بڕیارێکی قورست داوە، دەتوانیت قەرەبووی بۆ بکەیتەوە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
پێشتر توشی چەند کێشەیەک بوویت و رزگارت بوە، بەڵام ئەمجارە لێێ دەرناچیت،
لەبەردەمت کامتێکی زۆر هەیە تا لە خۆشەویستتەکەت تێبگەیت، دەبێت راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدەیت.