کوردستان

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا

10:59 - 23/06/2022 31 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن

شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ كۆبونەوە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق گەیشتە بەغدا.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەمڕۆ ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەندامێتی هەردوو جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، بەڕێوەبەرایەتی پشكنینی گشتی، گەیشتنە بەغدا.

شاندەكە لە فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی بەغدا، لەلایەن فەریق روكن حامد سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پێشوازیان لێکرا.

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، شاندەكە لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان كۆببنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن