نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی یەک مانگدا دابەزی
09:08 - 23/06/2022
491 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_ئابوری
نرخی هەردوو جۆرەكەی نەوت، نەوتی خاو و نەوتی ئەمریكی، لە بازاڕەکانی جیهاندا روویان لە نزمبوونه‌وه کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت به 110 دۆلار‌و 40 سەنتە و خاوی ئه‌مریكیش به 104 دۆلار‌و 66سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
له مانگی 8ی ئازاری ئه‌مساڵ دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، نرخی نه‌وتی بۆ سه‌روو 130 دۆلار به‌رزكرده‌وه.و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.