1221 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

10:41 - 21/06/2022

زەمەن-لایف ستایل

شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 21-6-2022 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
داهاتوویەکی نوێ چاوەڕێتە، کارەکەت دەگۆڕێت و ئەندامانی خێزانەکەت دڵخۆشن بە بوونت، هەموو کاتێک گەشبین بەو ئاگاداری جۆری ئەو خواردنە بە کە دەیخۆیت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
کێشەیەک رووتێدەکات، بەڵام بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکە چونکە هەر خۆت براوە دەبیت، تەندروسیت بەرەو باشبوون دەڕوات و چاوپۆشی لەهیچ شتێک مەکە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
دەگەڕێیتەوە سەر کارەکەت بە کۆمەڵێک چالاکی نوێوە، لەگەڵ خۆشەوسیتەکەت پەیوەندیت بەرەو باشبوون دەڕوات، ئاگاداری تەندروستیت بە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەوڵبە خۆت بۆ دەوروبەکەرت بسەلمێنیت و لەهیچ مەترسە، لەرووی سۆزداریەوە سەرکەوتویت بەڵام هەر ئاگاداری دۆخت بەو تێنەکەویت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
هەست بە بێزاری دەکەیت، خۆت کۆبکەوە بۆ ئەوەی پەشیمانی بەدوادا نەیەت، لە ئێستدا باری سۆزداریت باشە، بەڵام راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە تاوەکو هەست بە ئاسودەیی بکەیت

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
متمانە زۆر بە دەوروبەرەکەت مەکە، کەوتویتەتە داوی خۆشەویستی بەڵام ئاگاداربە، لەرووی دەرونییەوە هەست بە قەلەقی دەکەیت و هەوڵ بدە دورکەوە لە خواردنەوەی قاوە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
توانایەکی باشترت هەیە بۆ دەربازبوون لەو کێشانەی رووتێدەکات، زنجیرەیەک پەیوەندی خۆشەوسیتی دەبەستیت و سود لە بۆچوونەکانیان وەردەگریت و چەند گەشتێک ئەنجامدەدەیت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
زۆرترین هەوڵەکانت لە کارەکەتدا بخە کار، لەگەڵ خۆشەویستەکەت راستگۆ بە و زۆر دەمەقاڵێی لەگەڵ مەکە، گرنگی بە راهێنانی وەرزش بدە و سیستمی خواردنت رێکبخەرەوە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
گۆڕانکاری لە ژیانت روودەدات و هەنگاوی باش دەنێیت، هەواڵێکی خۆش دەبیستیت و بڕێکی باش پارە دێتە دەستت، بەڵام لە شوێنی نیشتەجێبوونت کێشەیەکی بچوکت بۆ دروست دەبێت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
پێویستیت بە تێگەشتنی زیاترە بۆ شتەکانی دەوروبەرت، هەست بە ناخۆشی دەکەیت، لەرووی سۆزداریشەوە هەست بە باشی ناکەیت، سەرباری ئەوەی هەست بە چەند ئازارێکی جەستە دەکەیت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
پەیوەندییەکانت لەگەڵ خۆشەوسیتەکانت بەهێز دەبێت، هەواڵێکی دڵخۆش دەبیسیت و گۆڕانکاری لە ژیانت روودەدات.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەلێکی گونجاوە بۆ گەڕان بەدوای کاردا، لەگەڵ ئەوەدا دەبێت پشوو وەرگریت، لەرووی سۆزداریەوە ناکۆکی دروست دەبیت، کەسایەتیت بپارێزە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن