وردەکاری خانەنشینکردنی کارمەندانی کەرتی تایبەت لەلایەن حکومەتەوە
03:35 - 19/06/2022
سازدانی: زهمهن
هۆگر عەلی، راوێژكاری
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، رایدهگهیهنێت: وهزارهتهكهیان پڕۆژە یاسایەکیان
ئامادەکردوە کە تایبەتە بە خانەنشینی و دەستبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و کارمەندانی
کەرتی تایبەت.
هۆگر عهلی، لهم
چاوپێكهوتنهدا لهگهڵ "زهمهن" باس له وردهكاریی پرۆژهكه و خانهنشینی
كارمهندانی كهرتی تایبهت دهكات.
زهمهن: كۆتایی هەفتەی رابردوو هەواڵی ئەوە بڵاوبۆوە
كە حكومەت ئەو كەسانەش وەك میلاكی خۆی خانەنشین دەكات كە لە كەرتی تایبەت كاردەكەن،
ئەم باسە چۆنە؟
-ئێمە وەک وەزارەت کارو کاروباری کۆمەڵایەتی،
پڕۆژە یاسایەکمان ئامادەکردوە کە تایبەتە بە خانەنشینی و دەستبەری کۆمەڵایەتی بۆ
کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت، ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانە و دواتر ڕەوانەی
پەرلەمان دەکرێت بۆ ئەوەی تەشریعی پێبکرێت . ئەم پڕۆژە یاسایە زیاتر لەگەڵ بارودۆخی
ئابووری و کۆمەڵایەتی ئێستا دەگونجێت و پشتمان بەستوە بە ڕێکەوتننامە جیهانیەکان بەتایبەت
ئەو ڕێکەوتننامانهی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی کە زۆرێک لە وڵاتان ئیمزایانکردوە.
لە ئێستاشدا یاسایەکمان
هەیە کە بەرکارە لە هەرێمی کوردستان بە ناوی یاسای ژمارە ٣٩ ی ساڵی ١٩٧١ ی هەموارکراو
بە یاسای ژمارە ٤ ی ساڵی ٢٠١٢ و کاری پێدەکەین، بەڵام پڕۆژە یاساکە کە ئێستا لە ئەنجومەنی
وەزیرانە زیاتر سەردەمیانەیە .
ئەو کرێکار و کارمەندانەی
کە لە پڕۆژەیەک یان کۆمپانیایەک کاردەکەن، پێویستە بڕێک پارە لە مووچەکەیان وەک
هاوبەشی لە خەزنەی خانەنشینی دابنێن (دوانزە لەسەد خاوەنکار و پێنج لە سەد کرێکار)
. بۆیە کە تەمەنی خانەشینی هات دەتوانێت داوای ئەوەبکات کە خانەنشین بێت، یان لە
کاتی مردندا خانەنشینیەکەی بۆ خێزانەکەی دەبێت، یان تووشی پێکان بوو لە کاتی کاردا
و نەتوانێت چیتر کاربکات. سەرەڕای بوونی دەستەبەری تەندرووستی و دەستبەری خزمەتگوزاری
کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و بێکاری.
زهمهن: پڕۆژەكەی ئێوە ناوەرۆكەكەی چیە ئایا هەر كرێكاران
دەگرێتەوە یان چین و توێژی تریش كە لەكەرتی تایبەت كاردەكەن؟
-پڕۆژەکە ئەو کرێکار و کارمەندانە دەگرێتەوە
کە لە کەرتەکەنی (تایبەت، هەرەوەزی، تێکەڵ) کاردەکەن، هەروەها ئەو کرێکار و کارمەندانەی
کە لە ڕێکخراوە ناحکومیەکان (ناوخۆیی و بیانیانی) کاردەکەن، ئەو کاسانەی کە بۆ بەرژەوەنی
خۆیان کاردەکەن و ئارەزوومەندانە خۆیان دەستەبەر دەکەن. ئەو کرێکارانەی کە لە کەرتی
ناڕێکخراو کار دەکەن .
زهمهن: ئەم پڕۆژەیەی ئێوە جیاوازە لەو نیەتەی ئەنجومەنی
وەزیران لەسەرەتای ئەم كابینەیەوە هەی بوو بۆ ئەوەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو هەموو
چین و توێژەكان دابنێت؟
-ئەم پڕۆژەیە یاسایە تایبەتە بەو کەسانەی کە
لەو پڕۆژانەدا کاردەکەن کە لە وەڵامی پرسیاری دووەمدا ئاماژەم پێدا، چونکە بە پێی
ئەحکامەکانی، خەزنەیەکی تایبەت دەبێت و ئەنجوومەنێکی کارگێڕی هەیە کە سەرپەرشی
کاروبارەکان دەکات و کۆبوونەوە دەکات و بڕیار لەسەر بابەتاکان دەدات. ئەنجوومەنەکە
سەرەڕای ئەوەی کە نوێنەری بەشێک لە دامودەزگاکانی دەوڵەت ئەندامن تێیدا، نوێنەری سەندیکاکانی
کرێکاران و خاوەنکاریش ئەندامن .
زهمهن: بەنمونە بەنیسبەت رۆژنامەنوسێكەوە كە لەكەرتی
تایبەت 20 ساڵە كاری كردووە، ئەمانیش دەگرێتەوە؟
-بەڵێ بە دڵنیایەوە ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەگرێتەوە
کە لە پڕۆژەیەکدا کار دەکەن و سەرجەم لقەکانی دەستەبەریش دەیانگرێتەوە.
زهمهن: رەنگە بەسەدان هەزار هاونیشتیمانی لەكەرتی
تایبەت كاربكەن، خۆشیان دەستەبەر نەكردووە، لەو یاسایەی دەردەچوێنرێت چۆن چارەسەری
ئەوە دەكرێت؟
-پێویستە لەسەر خاوەنکار کە لیستی ناوی سەرجەم
ئەو کەسانە بدات بە بەڕێوەبەرایەتیەکان دەستەبەر و ئاماژە بە مووچەی حەقیقیان بدات
و هەموو مانگێک هاوبەشیەکەیان بۆ بدات بە پێچەوانەوانەوە ڕێکاری یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر
و هەر مانگێکیش لە کاتی خۆیدا نەیدات غەرامەی دێتەسەر.
زهمهن: بابێینە سەر ئیشوكاری تایبەتی وەزارەتەكەی خۆتان
واتەمەنی ئەم كابینەیە دەبێت بە سێ ساڵ. وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی چی جیاوازی
كردووە بۆخزمەتی خاوەن پێداویستی تایبەت و كرێكاران و بەندیەكان و باقی توێژەكانی
تر، كە جیاوازبێت لەكابینەكانی پێشوو؟
-سەرەڕایی بارودۆخە ئابووریە سەختەکە، دەتوانم
بڵێم کە کارمان لەسەر هەندێک بابەت کردوە وەک:
⁃ ئامادەکرنی چەند پڕۆژە یاساک وەک (کار، خانەنشینی،
مافی منداڵ، ماف و ئیمتیازی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت) و چەند یاسا و ڕێنماییەکی
تر کە خزمەت بە سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە یاسا و ڕێنماییەکان تایبەتە پێیان.
⁃ ئامادەکردنی یاسای بەنکراوان و سزادراوان کە
بەپێی سیستمی ووڵاتە پێشکەووتوەکان و سەرجەم ڕێکەووتننامەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ
و سزادراوی ڕەچاووکراوە.
⁃ پاکسازی لە لیستی کەمئەندامان.
⁃دانانی ستراتیجی وەزارەت.
⁃ دامەزراندنمان لە وەزەرەت بەشێوەیەکی زۆر شەفاف
بوە و ڕەچاوی ئینتمای سیاسی نەکراوە و ناکرێت بەڵکو بە پێی مەرجە تەکنیکیەکان دەبێت.
⁃ ئامادهکاری بۆ دامەزراندنی ٣ نەخۆشخانەی دەروونی
لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە پێشتر نەبوە.
⁃ تۆمارکردنی ناوی تازەی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی
تایبەت کە چەندین ساڵ بوو ڕاگیرابوو.
⁃ جێبەجێکردنی ڕێنمایی دەرماڵەی پەککەووتەیی.
⁃ بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان: ڕێنمایی تەندروستی
و سەلامەتی پیشەیی.
⁃ بۆ یەکەمجار لە هەرێم: سەنتەری چارەسەر و شیاندنی
ئاڵوودەبوانی ماددەی هۆشبەر.
⁃ ئامادەکاری بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەی دەروونی
بۆ ژنان.
⁃دەستکردنەوە بە کارەکانی پڕۆژەی قەرزی بچووک
کە چەندین ساڵە ڕاگیراوە.
⁃سەرەڕای ئەنجامدانی چەند کارێکی تر لەو
بارودۆخە سەختەی ئابووری کە هەرێمی پێدا تێپەڕیوە.