1251 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

09:13 - 18/05/2022

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 18-5-2022 ی بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەکۆمەڵێک بەربەست ڕزگارت دەبێت، هەرزەکارانە مامەڵە مەکە چونکە خۆشەویستەکەت بێزاردەبێت و لێت دووردەکەوێتەوە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
دەبیتە قوربانی هەندێک کەس لە شوێنی کارەکەتدا، ئەمەش دەبێتە هۆی توڕەبوونت و بێتاقەتیت، وەرزش بکەو کێشی لەشت دابەزێنە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کەسێکی تایبەتی لای کەسوکارت و متمانەی زۆرت هەیە، گرنگی بەخۆشەویستەکەت بدە چونکە پێویستی پێتە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
ئەمڕۆ چەند سوپرایزێکت بۆ دەکرێت و ئەو پلانانەی داتڕشتوە بۆ کارەکەت، جێبەجێ دەبێت، نهێنییەک لە خۆشەویستەکەت دەشاریتەوە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
هەست بەقەلەقی دەکەیت بەهۆی فشاری کارکردن و پشوو وەرنەگرتنەوە، ڕۆژێکی شیاوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بچیتە دەرەوە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئێستا کاتێکی باشە بۆ ئەوەی پلە وەرگریت لە شوێنی کارەکەت و سەرکەوتن بەدەست بێنیت، گەشتێک ئەنجام دەدەیت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هەستی مرۆڤایەتی زۆر تێدا بەدیدەکرێت، بەمنزیکانە لە شوێنی کارەکەت خەڵاتی سەرکەوتنت پێدەبەخشرێت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
خەرجییەکانت کەمکەرەوە و ئاگاداری دۆخی دارایت بە، بەمنزیکانە هەستی خۆت بۆ ئەو کەسە دەردەبڕیت کە خۆشت دەوێت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەلی زۆرت لەبەردەمە، پێویستە لەبەرژەوەندی خۆت بەکاریان بێنیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاشتدەبنەوەو ئاگاداری خۆتان بن.

 گیسک (12/22 بۆ 1/19)
 رۆژێکی پڕاوپڕ لە کێشەو گرفت بەڕێدەکەیت، بەڵام دواتر بە بینینی چەند کەسێک دڵخۆش دەبیت و بۆنەیەک رێکدەخەن پێکەوە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کەسێکی نایابیت لە کارەکەت، هەمیشە بەتواناکانت دەوروبەرەکەت سەرسام دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کات بەفیڕۆ مەدەن.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
دۆخت لەشوێنی کارەکەت بەرەو باشبوون دەچێت و پێگەت بەهێز دەبێت، واز لە سەرکەشی زیادە بێنە، پلان بۆ داهاتوو دابڕێژە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن