بڕیاره‌كه جێبه‌جێكرا..ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی ره‌وانه كرا
07:42 - 17/05/2022
"زەمەن"
له دوای كۆبونه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ
پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، بڕێك پاره بۆ ته‌واوكاری
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له سلێمانی ته‌رخانكرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "زه‌مه‌ن"
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڕی ٨٢ ملیاردینار لەداهاتی نەوت خرایە
سەرحسابی بانکی هەرێم لەسلێمانی بۆ موچەی مانگی نیسان تا٢٨ مانگ هەموو وەزارەتەکان
موچە وەردەگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧\٥ به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وەزیرانی
ناوخۆ‌و دارایی و ئابووری و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سکرتێری
ئەنجومەنی وەزیران، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و
سەرپەرشتیاری هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین كرا.
کۆبوونەوەكه تایبەت بوو بە پرسی داهات و
خەرجییەکان و كورتهێنانی مووچە وگرفتە داراییەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و
هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وەزارەتی
دارایی وئابووری راسپێردرا بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی پارەی پێویست بۆ خەرجی مووچە
لە پێش هەر خەرجیەکی دیکە و دابینکردنی پارەی پێویست بۆ تەواو کردنی بوودجەی
پێویستی ئەم مانگە.
لە هەمانکاتدا لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا بە پێکهێنانی
لیژنەیەکی هاوبەش لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە هەردوو وەزارەتی دارایی وئابووری و
ناوخۆ بە هەماهەنگيی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و
راپەرین وسەرجەم دامەزراوە دارایی وبانکییەکان بۆ بەدواداچوونی ڕاستیەکان سەبارەت
بە داهاتە گشتیەکان وگەیشتن بە ڕاست ودروستی ئەو قسانەی لەمبارەیەوە دەکرێن.
به دابینكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه موچەی هیچ وەزارەتێک دواناکەوێت و تا 28 مانگ
سەرجەم وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.
بڕیار نامیق