ڤیدیۆ؛ فڕۆكه‌یه‌ك خۆی كێشا به ئۆتۆمبێلێكدا
07:06 - 15/05/2022
"زەمەن"
ئەمڕۆ شەممە لە
شاری میامی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، فڕۆکەیەکی بچووک له‌سه‌ر پردێک کەوتە
خوارەوە و خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێک، کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕووداوە دڵتەزێنەکە
پێش نیوەڕۆ لەسەر پردی هۆڵفەر ئینلێت ڕوویداوە و هاتوچۆی سەر پردەکە داخراوە.
بەرپرسانی ئیدارەی
فڕۆكەوانی فیدراڵی رایانگەیاند، لەناو فڕۆكەی سیسنا 172 كه یه‌ك تاكە بزوێنەری هه‌بووه
3 سه‌رنشین هەبوون، كە دوای لەدەستدانی بزوێنەرەكەی كەوتۆتە خوارەوە، بەهۆیەوە كه‌وتوه
به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا كه ژنێك و دوو منداڵی تێدا بووه.
ئالڤارۆ زابالێتا،
وتەبێژی پۆلیسی میامی-دید رایگەیاند، فڕۆکەکە ڕووبه‌ڕووی خۆی كێشاوه به ئتۆمبێلهكهدا.دوو
کەس توانیان له‌ناو فڕۆکە خۆیان رزگار بكه‌ن، لە دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکە تەرمی
تاکە قوربانییەکە دۆزرایەوە، كه ناوی نارسیسۆ تۆرێس تەمەن ٣٦ ساڵە و کۆنترۆڵکەری
هاتوچۆی ئاسمانییە و لە بورجی چاودێری میامی كاریكردووه.
وتەبێژی پۆلیسی
میامی رایگەیاند، ژنێک و دوو منداڵی تەمەن دوو و شەش ساڵ لەناو ئۆتۆمبێلەكهدا
بوون، گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام بە سەختی بریندار نەبوون.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیك له‌سه‌ر وێنه‌كه بكه