کەسێک برای خۆی و دوو برازای کوشتووە و دواتر خۆی و کوڕێکیشی کوژراون
09:37 - 13/05/2022
زهمهن – ههولێر
لە
گوندی كەوڕەبەنی سەر بە قەزای خەبات، پێنج کەس کوژران، کە بەهۆی كێشەی زەوی لە نێوان دوو برا شەڕ دروستبوو.
پهیامنێری "زهمهن" له شاری ههولێر له زاری كوێستان ئەحمەد قایمقامی قەزای خەبات ڕایگەیاند، کەسێک برای خۆی و دوو برازای کوشتووە و دواتر خۆی و کوڕێکیشی لەشەڕەکەدا کوژراون و دوو کەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بریندارەکان لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای ھەولێرن و تەندروستییان ناجێگیرەو شەڕەکە کۆتایی هاتووە.
بەوتەی قایمقامی قەزای
خەبات، كێشەكە كۆنەو ئەمڕۆ سەری ھەڵداوەتەوە.
ئەمە دووەم حاڵەتی
شەڕە تەقەیە لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا کە هۆکارەکەی کێشەی زەوی
و زار بێت، ئەوی دیکەیان پێنجشەممە لە سلێمانی بوو کەسێکی تێدا کوژرا.