بزانه ئهمڕۆ بورجهكهت چ نهێنیهكی ژیانت ئاشكرادهكات؟
            
                 10:39 - 24/01/2022 
        
            
            
               
               
            
            
       
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە
پێشبینی ئەمڕۆی 24-1-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەوڵبدە توڕەبوونەکانت کەمبکەیتەوە بەتایبەت لە
شوێنی کارەکەت، خۆشەویستەکەت هەرچی نهێنیی ژیانتە دەزانێت، ئاگاداربە.
 
گا (4/20 بۆ 5/20)
وا لەخۆت تێگەیشتوویت کە دەتوانیت رووبەڕووی هەموو
کەسێک ببیتەوە، بەڵام لە راستیدا وانییە و دەبێت هێمنانە رەفتار بکەیت.
 
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەڵسوکەوت لەگەڵ خۆشەویستەکەت وشک و رەقە، چیتر
لێت قبوڵ ناکات و بڕیاری جیابوونەوە دەدات، لەکاتەکانی خۆیدا خواردن بخۆ.
 
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لە ئەمڕۆوە هەست بەبێزارییەکی زۆر دەکەیت لە شوێنی
کارەکەت، چارەسەر بۆ ئەمەش پێویستە بەدوای کاری نوێدا بگەڕێیت. 
 
شێر (7/23 بۆ 8/22)
خۆشەویستەکەت بۆت خراپە و هەڵسوکەوتی نەشیاو بەرامبەرت
ئەنجامدەدات، پێویستە گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت و چارەسەری بکەیت.
 
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
 چاوەڕوانی خۆشەویستە کۆنەکەت مەکە کە بگەڕێتەوە لات، بەڵکو تەماشای
داهاتوو بکە و کەسێکی نوێ و هاوشانی خۆت بهێنەرە ژیانتەوە.
 
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
زیاتر گرنگی بە کارەکەت بدە و هەموو هەوڵەکانتی
بۆ بخەرە کار، زیاتر لە خۆشەویستەکەت نزیک بکەرەوە بۆ ئەوەی لێی تێبگەیت.
 
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
دوای ئەوەی سەرکەوتنی گەورەت تۆمارکرد، بەرپرسەکەت
ئەرکێکی قورسترت پێ دەدات، تووشی گێژبوون و گەدە تێکچوون دەبیت.
 
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
 لەمەودا لەسەر کارەکەت جێگیر دەبیت و هەنگاوێکی قورس دەبڕیت، بەربەستەکان
تێک دەشکێنیت و بەرپرسەکەت متمانەت پێدەکات.
 
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
پاش ماوەیەکی زۆر، کێشەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت
چارەسەر دەبێت و ئەمڕۆ بڕیار دەدەن یەکتری ببینین و کاتی خۆش بەسەر بەرن.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ماوەیەکی زۆرە ناو بەناو هەست بە ئازاری گەدە دەکەیت،
بۆ ئەمەش پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت ئەگەر نا دۆخت بەتەواوی تێک دەچێت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
بورجەکەت پێت دەڵێت ئەم ماوەیە لە رووی مادییەوە
دۆخت بەرەو باشبوون دەچێت و موکافەئەیەکی باش دەکرێیت بەهۆی سەرکەوتنت لە کارەکەت.