401 جیهان

سی ئێن ئێن: بەتۆمەتی سوكایەتی بە ئەردۆغان ژنە رۆژنامەنوسێك دەستگیركرا

10:55 - 23/01/2022

زەمەن – جیهانی

رۆژنامەنوسی دیاری توركی سەدیف کاباس ئێوارەی رۆژی هەینی 21ی کانوونی دووەم لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا بەشداربوو و وتی: "قسەیەكی پێشینان هەیە دەڵێ؛، سەرێک تاجی بچێتەسەر عاقڵتر دەبێت، بەڵام دەیبینین کە ئەو وتەیە راست نییە، یان وتەیەکی پێچەوانەی ئەمە هەیە، با نەیڵێم، وڵاخ کە بچێتە نێو کۆشک نابێت بە پاشا، ئەو کۆشکە دەبێت بە تەویلە". 

ئەو قسانەی سەیدف بووە هۆی ئەوەی بەتۆمەتی سوكایەتی بە سەرۆككۆماری وڵاتەكە بخرێتە زیندانەوە.

دادگای ئیستەنبووڵ بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بڕیاری زیندانیکردنی بەسەر سەدەف کاباشدا سەپاند.

سەدیف کاباس، لە میدیایەكی ئۆپۆزسێۆن كاردەكات درەنگانێكی شەوی رابردوو، پۆلیس دەستگیری كردووەو بردویانە بۆ بنکەی سەرەکی پۆلیسی ئیستانبوڵ و دواتر گواستراوەتەوە بۆ دادگای سەرەکی شارەکە، دادگاکەش فەرمانی کردوە بەتۆمەتی "سوکایەتیکردن بە سەرۆککۆمار" حەپس بكرێت.

سەدیف کاباس لەبەردەم دادوەردا ئاماژەی بەوەداوە، مەبەستی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان نەبووە و باسی چەند قسەیەكی پێشینانی کردووە.

حزبەكانی ئۆپۆزسیۆن هەریەک لە جەهەپە، ئیی پارتی، هەدەپە، پارتی کرێکارانی تورکیا، پارتی سەرکەوتن و چەند لایەنێکی دیکە کاردانەوەیان بەرامبەر دستگیرکردن و بریاری دادگە بە زیندانیکردنی ئەو خانمە رۆژنامەنوسە پیشانداوەو بەحوكمێكی قەرەقوشیان لەقەڵەم داوە.

لە كاردانەوەی توندی لایەنكانی ئۆپۆزسینیشدا، وەزیری ناوخۆی تورکیا و سەرۆکی مەهەپە کە هاوپەیمانی ئاکپارتییە سەرکۆنەی ئەو کەس و لایەنانەیان کرد، کە پاڵپشتی لەو رۆژنامەنوسەیان كردووە.   
وەزیری دادی تورکیا عەبدولحەمید گول، رایگەیاند، سەدەف کاباش بەهۆی ئەو وتانەیەوە کە سەرۆککۆماری کردووەتە ئامانج لەبەردەم دادگە بە سزای خۆی دەگات.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن