بەڤیدیۆ.. لە شارێکی هەرێم سێ کەس لە ڕێگەی سناپچات کچێک هەڵدەخەڵەتێنن
08:19 - 14/01/2022
زهمهن_هۆك
پۆلیسی دهۆک سێ گەنجی دەستگیرکرد کە لە ڕێگەی "سناپچات و ئینستاگرام"
کچیان خەڵەتاندووە و لە یەکێک لە کارەکانیاندا زیاتر لە 16 ملیۆن دیناریان لە کچێک
وەرگرتووە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا هێمن سڵێمان، وتەبێژی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای
دهۆک ئهمڕۆ ههینی بڵاویكردهوه، "سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە لە رێگەی تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان کچانیان خەڵەتاندووە."
ئاماژهی بهوهشكرد، لە یەکێک لە کەیسەکاندا،
ئەو سێ تۆمەتبارە بە فێڵ بڕی 16 ملیۆن دینار و هەزار دۆلاریان لە کچێک وەرگرتووە.
یەکێک لە گەنجەکان دەڵێت، بە کچەکەی وتووە، "دوو هاوڕێکەم توشی کێشەیەکی
گەورە بوون و دەستگیرکراون، بۆ ئازادکردنیان پێویستیان بە پارەیە، ئەگەر هاوکاریان
نەکات توشی کێشەی گەورە دەبن."
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەڵێت، کچەکە
تەمەنی هێندە گەورە نەبووە ئەو پارەیەی هەبێت، بەڵکو پارەکەی لە ماڵەوە دزیوە و پێی
داون، دەشڵێت، "بۆیە داوا لە دایک و باوکان دەکەین ئاگاداری منداڵەکانیان بن
کە چۆن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن."