ڤیدیۆ: توركیا یەکەم مانگی دەستکردی گیرفانیی "Grizu-263A" رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد
11:20 - 14/01/2022
زهمهن -جیهانی
یەکەم مانگی دەستکردی
گیرفانی (PocketQube)ی
تورکیا (Grizu-263A)،
کاتژمێر ١٨:٢٥ به كاتی ئهنقهره، لە بنکەی ئاسمانیی کهیپ کهناڤراڵ لە ویلایەتی
فلۆریدای ئەمریکاوە بەسەرکەوتوویی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
ئەو مانگە دەستکردەی
کە تیمی بۆشایی ئاسمانی (Grizu-263A) کە لە خوێندکارانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی زۆنگوڵداک بولەنت ئەجەوید
پێکھاتووە، بە مەبەستی ئەنجامدانی بەدەستهێنانی توانا سەرەکییەکان پیەوەندیكردن
درووستیان کردووە، لە رێگەی مووشەکی ئاسمانیی فالکۆن-٩ی سەر بە کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە
رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
مانگە دەستکردەکە
کە ناوی ئەو کرێکارانەی لەسەرە کە لە ٣ی ئاداری ساڵی ١٩٩٢ لە ئاکامی تەقینەوەی کانێک
لە پارێزگای زۆنگوڵداک باکووری خۆرئاوای تورکیا گیانیان لەدەستدا، پلان وایە چوار
ساڵ و ھەشت مانگ لە نزیکەی ٥٢٥ کیلۆمەتر دووریی لە دەوری زەوی خزمەت پێشکەش بکات.