بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەكی ژیانت ئاشكرادەكات؟
01:43 - 13/01/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری
فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 13-1-2022ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ
4/21)
بەهۆی نهێنی هونەری
کارکردنتەوە چەند سەرکەوتنێک تۆمار دەکەیت، خۆشەویستەکەت هەستی زۆری بۆت هەیە و رێگەی
بدە دەریببڕێت.
گا (4/20 بۆ
5/20)
پێویستە دان بە
هەڵەکانتدا بنێیت و هەموو دڵی ئەو کەسانە ئاشت بکەیتەوە کە ئازارت یاون، پەڕەی
رابردوو هەڵمەدەرەوەو دەستپێکی ژیانی نوێ بکە.
دووانە (5/21 بۆ
6/21)
هەواڵی کەسێکی
نزیکت دەبیستیت و دڵخۆش دەبیت، خۆشبەختی تۆ بۆ خێزانەکەت گرنگە، سەردانی کەسوکارت
دەکەیت، دۆخی تەندروستی باش دەبێت.
قرژاڵ (6/22 بۆ
7/22)
بێتاقەتی و بێزاری
بەتەواوی کۆنتڕۆڵی کردوویت، مەهێڵە کاریگەری بکاتە سەر کارەکەت، گرنگی بە خواردنی
تەندروست بدە.
شێر (7/23 بۆ
8/22)
پەیوەندییەکانت
لەگەڵ هاوپیشەکانت تا دێت بەرەو باشتر دەچێت، ئەمڕۆ سەرەتایەکی نوێیە بۆ دەرکەوتنی
تواناکات و ناوبانگ بوونت لەناو کۆمەڵگادا.
فەریک (8/23 بۆ
9/22)
لە ژیانتدا بە هێواشی
و هێمنانە هەنگاو بۆ شتەکان دەنێیت، کاتی ئەوە هاتووە خۆشەویستەکەت ئاشت بکەیتەوەو
هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەیت.
تەرازوو (9/23 بۆ
10/22)
لەگەڵ هاوپیشەکانت
پرۆژەیەکی نوێ ئەنجامدەدەن، هەوڵبدە توڕەبوونەکانت لە ئاست خۆشەویستەکەت کەمبکەیتەوەو
کێشی لەشت دابەزێنە.
دووپشک (10/23 بۆ
11/21)
لەمڕۆوە دەستدەکەیت
بەهەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکەت، خەرجییەکانت کەمبکەرەوە، کات بەخۆت بدە و سەردانی
کەسوکارت بکە.
کەوان (11/22 بۆ
12/21)
کەسێکی بەتوانایت
و بیرۆکەی باشت هەیە، پەرە بە کارەکەت دەدەیت، بەدوای کەسێکدا دەگەڕێیت بۆ ئەوەی
هاوسەرگیری بکەیت و سەرکەوتووش دەبیت.
گیسک (12/22 بۆ
1/19)
کەسانی دیکە بۆ
بەڕێوەبردنی کارەکانت بەکارمەهێنە، باشترە مامەڵەت لەگەڵ هاوسەرەکەت باش ببێت و
متمانەی پێبکەیت، ئەگەر نا لە دەستی دەدەیت.
سەتڵ (1/20 بۆ
2/18)
هەمیشە دەتەوێت
بە خێرایی کارەکانت بەڕێوەبچێت بەڵام ئەمە سوودی نابێت و زیان بە پەیوەندییەکانت دەگەیەنێت،
خۆشەویستەکەت دەبینیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ
3/20)
متمانە بەخۆت بکە
دواتر بەدەوروبەرەکەت، گرنگی بە کارەکەت بدە، هەوڵبدە لە خۆشەویستەکەت تێبگەیت
گرنگی پێبدە پاشان هاوسەرگیری لەگەڵدا بکە.