جیهان

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کۆچی دوایی کرد

09:07 - 11/01/2022 175 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_جيهانى


بەرە بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا، دەیڤد ساسۆلی لە تەمەنی 65 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

وتەبێژی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند، دەیڤد ساسۆلی کاتژمێر 1:15 بەرە بەیانی 11ـی کانوونی دووەمى 2022 لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئاڤیانۆ لە ئیتاڵیا کۆچی دوایی کرد.

وتيشى، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شوێن و کاتی بەخاکسپاردنی ئاشکرا دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن