895 جیهان

دوای لابردنی پەردە لەسەر پەیکەرێکی قاسم سلێمانی لە ئێران، پەیکەرەکە سوتێنرا

07:24 - 07/01/2022

زه‌مه‌ن_ئێران

میدیاکانی دەوڵەتی ئێرانی ڕایگەیاند بە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی پەردە لەسەر پەیکەرێکی قاسم سولێمانی لادرا کە بە مەبەستی ڕێزلێنان لە فەرماندەی کوژراو دانرابوو، پەیکەرەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە باشوری ڕۆژئاوای ئێران ئاگری تێبەردراوە.


قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، لە سێی مانگی یەکی ساڵی 2020 لە هێرشێکی فرۆکەی بیفرۆکەوانی ئەمەریکا لە بەغدای پایتەختی عێراق لەگەڵ ئەبومەهدی ئەلموهەندیسی جێگری فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران کوژرا.

محەمەد عەلی کە مەلایەکی ناوداری ئێرانیە لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی ئێرنای حکومەتی ئێرانەوە دەڵێت" ئەم کارە تاوانێکی خیانەتکرانەیە لە تاریکدا ئەنجامدراوە."

هەروەها وتیشی سوتاندنی پەیکەرەکەی قاسم سولێمانی ڕەفتارێکە تەواو هاوشێوەی ئەو تاوانەیە کە بە شەو لە فرۆکەخانەی بەغدا ئەنجامدرا.
سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن