نرخی نه‌وت به‌هۆی دۆخی كازاخستانه‌وه بازێكی گه‌وره‌ی دا
11:59 - 07/01/2022
زه‌مه‌ن - ئابوری
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت
به 82 دۆلار‌و 56 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش
به 80 دۆلاره.
هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به خۆپیشاندان و قه‌یرانی
سیاسی كازاخستانه‌وه هه‌یه و روداوه‌كانی
كازاخستان ره‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕی به بازاڕخستنی ئۆپك درووست بكات، هاوكات
له لیبیاش بڕی به‌بازاڕخستنی نه‌وت كه‌میكردووه.
نائارامییەکانی کازاخستان کاریگەریی گەورەیان لەسەر بازاڕەکانی جیهان، بەتایبەتی
بازاڕی نەوت و یۆرانیۆم داناوه. ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی دەنگیز، کە گەورەترین
کێڵگەی نەوتی ئەو وڵاتەیە دابەزیوە.
کۆمپانیای شێڤرۆن کە ئۆپەرەیتۆری ئەو کێڵگەیە رایگەیاندوو، ئاستی بەرهەمهێنانی
نەوت لەو کێڵگە بەهۆی لەکارکەوتنی هەندێک لە هێڵەکانی شەمەندەفەری نزیک لە کێڵگەکە
کەمبووەتەوە دوای ئەوەی هەندێک لە کرێکاران و کارمەندانی هێڵەکە بۆ پاڵپشتی لە خۆپێشاندانەکان
ژمارەیەک لەو هێڵانەیان داخستووە.
له رۆژی 27ی 10ی 2021، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته
85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و خاوی ئه‌مریكیش به 83 دۆلار و 87 سه‌نت، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی
به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی نرخ بوو له ساڵی 2018وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.
به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری
راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی
حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه
زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست
لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین
ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو.