میسی تووشی كۆرۆنا بوو
            
                 04:02 - 02/01/2022 
        
            
            
               
               
            
            
       
زه‌مه‌ن
یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی
تووشبوونی لیۆنێل میسی و سێ یاریزانی دیكه و ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی هونه‌ری یانه‌كه‌ی
به ڤایرۆسكی كۆرۆنا راگه‌یاند.
 
یانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه
رایگه‌یاند: ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ لیۆ میسی له‌گه‌ڵ خوان بیرنات، سیرجیۆ ریكۆ و
ناسان بیتومازالا، تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ یانه‌كه
رایگه‌یاندبوو پشكنینی چوار یاریزانی یانه‌كه‌ی و ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی هونه‌ری
پۆزه‌تیڤ بووه و ئه‌مڕۆ ناوی یاریزانه‌كانی ئاشكرا كرد.
لیۆنێل میسی، له كاتی پشووه‌كانی سه‌ری
ساڵدا، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵ و هاوڕێكانی ده‌ركه‌وتو و پێكه‌وه ئاهه‌نگیان
گێڕا. بڕیاره سبه‌ینێ پاریس سان جێڕمان رووبه‌رووی یانه‌ی فانی پله سێ ببێته‌وه
له جامی فه‌ره‌نسا.