1615 شیوازی ژیان

سۆلاف فەواخرجی لەکاتی تۆمارکردنی درامایەک کوێر بووه

08:15 - 20/12/2021

زەمەن-لایف ستایل
خانمە ئەکتەری سوری سۆلاف فەواخرجی ئاشکرایکرد، لەکاتی تۆمارکردنی دیمەنی درامایەک، ئاسنێک لە سەقفەوە کەوتووە بەسەریدا و چاوی کوێر بووە.

خانمە ئەکتەری سوری سۆلاف فەواخرجی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ڕوونیکردەوە لەکاتی تۆمارکردنی درامایەکدا، لەناکاو ئاسنێک لە سەقفی ئەو شوێنەوە کەوتووە بەسەریداو تووشی برینداری جەستەیی و کوێربوون بووە.

سۆلاف ئەوەشی وت، بۆ ماوەی کاتژمێرێک کوێربووە بەڵام دواتر باش بووە.

سۆلاف فەواخرجی یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی سوریا و خاوەنی چەندین فیلم و درامایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن