سەمیرە تۆفیق گیانیلەدەستداوە؟
06:38 - 20/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
دەنگۆی مردنی خانمە هونەرمەند سەمیرە تۆفیق بڵاوبوویەوەو سەندیکای هونەرمەندانیش ڕاستی هەواڵەکە دەخەنەڕوو.
ماوەی چەند کاتژمێرێکە، دەنگۆی مردنی خانمە هونەرمەندی لوبنانی سەمیرە تۆفیق لە ئەردەن بڵاوبوویەوە و سەندیکای هونەرمەندانیش دەنگۆکانی ڕەتکردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەندیکای هونەرمەندانی ئەردەن، سەمیرە تۆفیق لە ژیاندا ماوەو تەندروستی جێگیرە.
سەمیرە تۆفیق لەساڵی 1935 لە لوبنان لە دایک بووەو یەکێکە لەخانمە هونەرمەندە گۆرانیبێژەاکان.