کیم جۆنگ ئون ١١ رۆژ پێکەنینی قەدەغەکرد
08:39 - 18/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور بۆ دانیشتوانی وڵاتەکەی ١١ رۆژ پێکەنینی قەدەغەکرد.
وەک دەربڕینی ماتەمەینی بۆ یادی بۆ یادی مردنی کیم جۆنگ ئیلی سەرۆکی پێشوی کۆریای باکور، پێکەنین و خواردنەوەی بۆ ماوەی 11 رۆژ قەدەغەکرد.
ئەگەر هەرکەسێکیش سەرپێچی بکات، سزای قورسی دەدرێت.
هاوکات کیم جۆنگ ئون بەردەوامە لە دەرکردنی بڕیارە سەیروسەمەرەکانی و بەردەوام بۆتە جێی سەرنجی هەموو جیهان.