وێنە.. شلۆڤان هاوسەرگیری کرد
07:10 - 18/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
شلۆڤان جەلال یان " شیلەقۆز" ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و وێنەکانی لە ئەکاونتەکانی خۆی بڵاوکردەوە.
ئەکتەری کۆمیدی شلۆڤان جەلال هەمیشە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دیمەنی کۆمیدی تۆمار دەکات و ئەویش بە رۆڵ بینینی وەک خانم یاخود پیاو.
شلۆڤان لەدەرەوەی وڵات دەژی و ئێستا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوەو وێنەکانی بڵاوکردەوە.
شلۆڤان پێشتر روونیکردبوویەوە "کاتێک لەگەڵ کەسیک قسە دەکەم وەکو هاوڕێ سەیری دەکەم، بۆیە هەموو جۆرە قسەیەک دەکەم و رەنگە ئەمەش بۆ هەندیک کەس قورسبێت و لە گاڵتەکانی من تێنەگات".
