1001 جیهان

ئەمڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی تەواو روودەدات

09:53 - 04/12/2021

زەمەن-جیهان
ئەمڕۆ شەممە، کۆتا دیاردەی خۆرگیرانی تەواو روودەدات و لە بەشێک لە وڵاتان دەبینرێت.


کۆمەڵەی گەردونناسان لە جدە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو تێیدا ئاشکرایان کرد، ئەمڕۆ کۆتا دیاردەی خۆرگیرانی تەواوی لەمساڵدا روودەدات کە چوار کاتژمێر و حەوت خولەک دەخایەنێت.

ئەو کومەڵەیە ئاماژەیان بەوەکرد، خۆرگیرانەکە لە کاتژمێر 05:30  بۆ 09:37 دەخایەنێت و دیاردەکە تاوەکو 18 ساڵی دیکە دووبارە نابێتەوەو لە وڵاتانی عەرەبیش نابینرێن.

دیاردەی خۆرگیرانی تەواو لە کیشوەری ئەنتارکتیکا و ئەمریکای باشور و باشوری ئەفریقا و ئوسترالیا و نیوزلەندا دەبینرێت.

خۆرگیران دیاردەیەکی گەردوونییە و کاتێک روودەدات کە مانگ دەکەوێتە بەردەم خۆر و تیشکی خۆر بۆ سەر زەوی نایەت و بەمەش و بە گەورەی مانگ زەوی تاریک دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن