935 جیهان

رەشەبا لە ئەستەنبوڵ چوار كەسی كوشت

08:27 - 29/11/2021

"زەمەن"

زریان و رەشەبایەكی بەهێز ئەستەنبوڵی گرتەوە و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لە دەستداو ژمارەیەكی دیكە برینداربوون.

پارێزگاری ئەستەنبوڵ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گه‌رده‌لووله‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پارێزگاكه‌ و ئاماری قوربانییان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

پارێزگاری ئەستەنبوڵ، ئاماژەی بەوەكردووە "بەپێی ئەو داتایانەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی بەرێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان لە تورکیا (ئافاد) تۆمارکراوە، بەھۆی خراپی کەشوھەواوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان بیانییە. ١٩ کەس برینداربوون کە برینی سیانیان سەختە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن