840 شیوازی ژیان

ئەو کوڕەی لەساڵی 2005 کۆمپانیای فەیسبووکی هاککرد، دواتر بوو بەچی لە کۆمپانیاکە؟

01:22 - 25/11/2021

زەمەن-لایف ستایل


کریس بوتنام ئەو کەسە  بوو کە لەساڵی 2005دا هێرشی ئەلیکترۆنی کردە سەر کۆمپانیای فەیسبووک، بەڵام لەبەرامبەریدا مارک زاکربێرگ سوودی لە زیرەکی و توانای بینی و  کردی بە کارمەندی خۆی.

لەساڵی 2005 کەسێک بەناوی  کریس بوتنام هێرشی ئەلیکترۆنی کردە سەر کۆمپانیای فەیسبووک، بەڵام مارک زاکربێرگ بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبووک، لەجیاتی ئەوەی سزای یاسای بدات، لە کۆمپانیاکەی خۆی دایمەزراند.

هاوکات کریسی کردەسەر کارمەندێکی تایبەتی خۆی و بەهۆی زیرەکییەوە بۆ ئەوەی ئاسایشی زانیاری کۆمپانیاکەی بپارێزێت.

فەیسبوک ئێستا بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە و تۆڕێکی فراوانە، کە وەک سەرچاوە بۆ هەندێک کار بەکاردەهێنرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن