کوردستان

زانیاری لەسەر ئەو هێزەی لە سەیدسادق خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

01:17 - 25/11/2021 415 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

لە سەیدسادق هێزی ئەمنی و پێشمەرگە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەوەش بەمەستی رێگری لە خۆپیشاندان.



سەرچاوەیەک لە لیوای پێنجی پیادەی شارەزوور بە "زەمەن"ی ڕاگەیاند داوا لەلیواکەیان کراوە کە هەر سریەکە پازدە پێشمەرگە ئامادەبکەن بۆچونە ناو سەیدسادق لەکاتی بوونی خۆپیشاندان.
  
ئەو سەرچاوە، وتیشی "لیواکەیان سێ فەوج و لەگەڵ فەوجی بارەگاو هەر فەوجێکیش چوارسریە کە نزیکەی چوار سەد چەکدار دەکات بەهەموو چەکێکی قورس و سوکەوە ئامادەبن".

ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ‌ لە سەیدسادق خۆپیشاندان كراو توندوتیژی لێكەوتەوە، خۆپیشاندەران چەند شوێنێكیان سوتاند.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن