758 جیهان

هەواڵێكی دڵته‌زێن.. ٢٧ كۆچبەر لەدەریادا خنكان

10:31 - 24/11/2021

"زه‌مه‌ن"

كاوە ڕەش/ بەریتانیا

دەسەڵاتدارانی فەرنسا بڵاویانكردتۆتەوە، ئەمڕۆ كاتژمێڕ ٢ی دوانیوڕۆ لەلایەن ماسیگرێكەوە زەنگی ئاگاداركردنەوە بەپۆلیس و تیمی فریاگوزاری گەیەندراوە، لەژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران لەبەندەری ئینگلیزیدا. بەگوتەی دەسەڵاتدارانی ناوچەكە تائێستا ٢٧ كۆچبەر خنكاون لەو ڕووداوەدا.

ئەوكۆچبەرانە بەبەلەمی بچوكی چوب ویستویانە بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.

هاوكات سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، لەسەر ئەوڕەوشە كۆبونەوەی فریاگوزاری ناسراو بە(كۆبرا) ئەنجامدەدات لەبینای ژمارە ١٠ی داونینگی سەرۆكوەزیران، لەگەڵ تیمی كابینەكەی بۆ تاوتوێكردنی ڕووداوەكە.

هەربەپێی ڕاپۆرتی مێدیاكانی فەڕەنسا، ئەو بەلەمە ٤٠ كۆچبەری تێدا بووەو تائێستا گیان لەدەستدانی ٢٧ كەسیان پشت ڕاستكردۆتەوە.

گێڕالد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، لەتویتەر دووپاتی کردەوە کەبەلەمەکە بە چەندین كۆچبەرەوە لەکەناڵەکەدس نوقم بووەو دەڵێ کەئەو لەڕێگادایە بۆ شوێنی ڕووداوەکە.

لەبارەی ئەو مەرگەساتەش، وەزیر  ناوخۆی فەڕەنسا خەمباری قوڵی خۆی بۆ قوربانیەكان دەربڕیوە و دەڵێ، ئێمە هەرگیز ناتوانین كاری تاونبارانی قاچاغچیەتی كردن بەگیانی كۆچبەرانەوە بەسروشتی بزانین كەلەو مەرزانە ڕێکدەخرێت، بەهەموو توانایەكمانەوە هەوڵی ڕاگرتنی دەدەین.

 

هەرلەسەر ئەو مەرگەساتەی كۆچبەران سەرۆكوەزیرانی فەڕەنسا،  جین کاستێکس، دەڵێ، ژێرئاوكەتنی ئەوبەلەمە تراژیدیایه‌ و لەناخەوە هاوبەشی خەمی قوربانیەكانم، دڵم لای ئەوانەشە كەزیانیان پێگەیشتوەو بریندارن یان بێ سەروشوێنن، قوربانییانی دەستی قاچاخچییە تاوانبارەکانن لەتەنگانەدا ڕەوشی كۆچبەران دەقۆزنەوەو گوێ نادەنە گیانی كۆچبەران بەڵكو تانها ئامانجیان كۆكردنەوەی پارەیە.

دەسەڵاتدارانی فەرنساو دەزگاكانی تەندروستی و مێدیا تائێستا ناسنامە و شوێنی لەدایك بونی كۆچبەرە خنكاوەكانیان بڵاو نەكردۆتەوە.

زۆربەی ئەوكۆچبەرانەی لەڕێگایەوە هەوڵی پەڕینەوە دەدەن پێك دێك لەخەڵكی ووڵاتانی عێڕاق و سوریاو ئێران و ئەفغانستان.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن